پێنج شه‌ممه‌, نیسان 25, 2024
frku

پێناسەیەک بۆ ڕۆمانی ”دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان”، بەیان سەلمان

ئاوات محەمەد ئەمین

ڕۆمانی ”دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان” بە کارێکی ئەدەبیی ناوازەیە، بەوپێیەی هەموو ڕەگەزەکانی ڕۆمانی هاوچەرخی لەخۆ گرتووە. هەروەک چۆن بە خاڵی وەرچەرخانی دەزانم لە ڕەوتی ژیانی ئەدەبیی نووسەرەکەیدا لەبەر ئەم هۆیانە:

ناکرێت ئەم دەقە وەک رۆمانێکی مێژوویی بناسین بەمانا باوەکەی، بەئەندازەی ئەوەی کارکردنە لەسەر ئامادەگی رابردوو بە رووداوگەلێک لە سەدەی ھەژدەھەم لەسەر پانتایی جوگرافیاییەکی ناجێگیر بەتەواوی دەرھاویشتەکانیەوە هەتا رۆژگاری ئەمڕۆمان.

ئەم رۆمانە پڕ لە چیرۆک و بەسەرھاتی کەسانێکە کە بێ ناونیشان ژیاون و ھەمیشە لە گەڕاندابوون بەدوای ناسنامە ونبووەکانیاندا. ئەوان زادە و نەوەی گەل و کلتووری جیاجیا بوون کە دەریا کۆیدەکردنەوە و شەپۆلەکانی چارەنووس بەرەو نادیاری دەبردن. ناوبڕە زەمەنییەکایش ھەمان ئەو رۆژانەن کە بۆ حەوانەوە و پشوو لە بەندەرە دوورەکان دەمانەوە.

تەریب لەگەڵ گەشتەکەی مەرجان و ھاوڕێکانی گەشتێکی تر، بەڵام تەواو جیاواز لە رۆمانەکەدا بەدی دەکەین، ئەویش گەشتی نووسەر (بەیان سەلمان)ە لەگەڵ پرسیارەکانی بوون دا. گەڕانێکە بەدوای حەقیقەتەکان لەنێو داروپەردووی مێژوو و گێڕانەوە ساختەکاندا کە ناسنامە و کلتوور و رۆحی گەلانی ژێردەستەیان زەوتکرد. لەم رۆمانەدا (مەرجان) وەک دەنگدانەوەی ئەو رۆحە نمایشکراوەیە. رۆحی کوردانی زەند، ئەو گەلەی بەشداری کردووە لە درووستکردنی بەشێکی گرنگی ئەو مێژووەی کە بەر قەڵەمی ستەمکار و ناڕەوای مێژوونووسانی دەرباری سوڵتانەکان کەوتووە.

چاپ، ڕەهەند ٢٠٢١

چاپخانەی، کارۆ

Check Also

کتێبی فەلسەفەی ئازادی

لێپێچینەوەی: دڵشاد کاوانی بەم زووانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە کتێبی “ئازادی لێپێچینەوە”، لە فەلسەفەی ژان …