“به‌شى دووه‌م”
پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگا
جوان عیزه‌ت
له مێژووى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه‌وه تاكو ئێستا په‌رورده مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌ندى پێگه‌یاندنى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى بووه. په‌روه‌رده شوڕ‌شێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تییه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له هه‌وڵى گوڕان و پێشكه‌وتن دایه. له‌م به‌شه دا په‌روه‌رده چه‌مكێكى فره‌ڕه‌هه‌ند به خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه زورێك له ڕه‌هه‌نده‌كانى په‌یوه‌ندى به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیى و ئابووریى كۆمه‌ڵگا له‌خۆ ده‌گرێت. له دونیاى ئه‌مرۆدا، زانست له پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى په‌له‌دایه، بۆیه به‌رپرسیارێتى ئه‌م پروسه‌یه به‌رپرسیارێتیى په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ى تاكه بۆ كۆمه‌ڵگا.
له زانستى سۆسیۆلۆژیدا ئێمه ناتوانین په‌روه‌رده به بێ خوێندن و به بێ مه‌عریفه دروست بكه‌ین، چونكه په‌روه‌رده، له ڕووى چه‌مك و مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌وه، پرۆسه‌یەکی فره‌لایه‌نه و دووره له هه‌لسه‌نگاندن و تێروانێكى ساده و سه‌رپێییانه. ده‌وڵه‌تانی وه‌كو: ئه‌ڵمانیا، سوید، فره‌نسا و یابان، په‌روه‌رده به ناوه‌ڕۆكى په‌رتووك ئاراسته‌ى سه‌ر خاكى ژیان ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بیر له په‌روه‌رده‌ى ئه‌خلاقى مرۆیى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه ببن به یه‌كێك له كارەكته‌رى هه‌ره چاكه‌كار. له‌به‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده له‌و وڵاتانه دا وه‌كو میكانیزمێكى مانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى كلتۆور و زانیاریى شارستانیه‌ت ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى كۆى فكر و مه‌عریفه و كلتۆور، بۆ نه‌وه‌ى داهاتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ڕاسته كۆمه‌ڵگاى ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كى جوتیارییه، تا ئێستا زۆری ماوه له سه‌ر ئه‌و ڕێچكه ئه‌خلاقییه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه بزاڤى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌نده ڕوو له حه‌قیقه‌تى فكر و مه‌عریفه نه‌كردووه، بۆیه بزاڤى جنێده‌ریش له ڕووى سیسته‌مى پیاوسالارییه‌وه زالێتییه‌كى زه‌قه، چونكه په‌روه‌رده‌كرنى سته‌مكار به سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنى سته‌ملێكراو‌دا فه‌رمان به سه‌رداكردن یاخۆد رێنماییكردنه.
لێره‌وه پرسیارێك دێته ئارا، ئایا ئێمه چۆن ده‌توانین په‌روه‌رده‌یه‌كى مه‌عریفى له ناو كۆمه‌ڵگا دا دروست بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى ژن و پیاودا هه‌بێت؟ سه‌ره‌تا ده‌بێت باس له ڕۆڵى كۆمه‌ڵگا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاستى هوشیاریى یه‌كسانیى جێنده‌رى. هیچ كۆمه‌ڵگاێك ناتوانێت له‌گه‌ڵ كاروانى شارستانیه‌ت ڕه‌وت بكات و درێژه به‌مانه‌وه‌ى خۆى بدات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى په‌روه‌رده‌یه‌كى تۆكمه و پێشكه‌وتوو و دیمۆكراتییانه نه‌بێت، به تایبه‌تى ئه‌و جیاوازییه‌ى له نێوان ژن و پیاو دا، پاردۆكسێكى گه‌وره به فه‌رهه‌نگى كلتۆورى و بوارى تێگه‌یشتنى ئازادى مرۆیى له ناو كۆمه‌ڵگا دا دروستى ده‌كات. هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌گه‌ر ڕووى خۆى بە بیركردنه‌وه‌ى بیرى ئازاد نه‌بینێت، په‌روه‌رده و مه‌عریفه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یش ڕووى خۆى ڕاسته‌قینه نابینێت. چونكه، له په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیدا فكرى ئازاد وابه‌سته‌ى سیسته‌مى پا‌تریاكییه و له په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگا دا فكرى ئازاد وابه‌سته‌ى سیسته‌مى ئه‌قڵى ڕه‌هاى كۆمەڵە. ئه‌مه‌یه خاڵى مه‌ترسیدار، ناهێلێت تاك به گشتى و ژن به تایبه‌تى ئه‌قڵى خۆى ئازاد بناسێت و ئازاد بڕیار بدات و ئازاد هه‌ڵوێست و ئورگانیبوونى خۆى له‌ناو كۆمه‌ڵگا دا هه‌ڵبژێرێت. ئه‌و هێڵه‌ى بوارى په‌روه‌رده‌ى ئازادى به ناكوكى دروستى نه‌كات، ئه‌نگلس به ئه‌قلى پیشه‌سازییه‌وه گرێده‌دات و ده‌ڵێت: (مه‌رجى یه‌كه‌مى ئازادى ژن ئه‌وه یه، به‌شدارى له پیشه‌سازى مه‌زن دا بكات، چۆنكه ئه‌و پیشه‌سازیه به ته‌نها ژماره‌ى زورى كرێكار نەخستووەته كار، به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كى باش ده‌خولقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كار و فه‌رمانه‌ى له‌ناو په‌روه‌رده‌ى خێزان دا بۆ په‌روه‌رده‌ى پیشه‌سازى گشتى بێنه گۆڕێ) .
له‌م باره‌وه كۆمه‌ڵگا وێنه‌یه‌ك بۆ مرۆڤ دروستى ده‌كات، ئه‌و وێنه‌یه جه‌وهه‌ر یاخۆد حه‌قیقه‌تى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌ر ده‌خات. به‌درێژاییى مێژوویه‌وه ئه‌و وێنانه جۆراوجۆرن، وێنه‌یه‌ك هه‌یه وه‌كو ئۆرگانێكى زیندووه وێنه‌یه‌كى تر‌ى هه‌یه وه‌كۆ ئۆرگانێكى ئامێرییه، وێنه‌یه‌كى تر وه‌كو گفتوگۆردنه. بۆیه لێره دیارده‌كرێت كه وێنه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى تا ئیستا وێنه‌یه‌كى ئامێرییه کە كۆمه‌ڵگای داخستووه و ده‌ربازى قوناغى ئه‌قڵى پیشه‌سازى نه‌بووه، به تایبه‌تى ئه‌و سیسته‌مه‌ى په‌یوه‌ندى به ئیدیۆلوژى ئیسلامى سیاسى و سیاسه‌تى نا جێبه‌جێكارەوەهه‌یە، كاریگه‌ریه‌كى نێگه‌تیڤ له سه‌ر ئه‌قڵى ژن و پیاو هه‌یه، ئه‌م ئه‌زموونه‌ى چینایه‌تى تێرى ئه‌وه ده‌كات، مرۆڤ بیر له ئه‌زموونێكى تر‌ى په‌روه‌رده بكاتەوە، چونكه په‌روه‌رده‌ى ئیدیۆلۆژى بێ ململانێ و ناكۆكى كلتۆورى بیركردنه‌وه ناتوانێت چینى بۆرژۆاز دروست بكات. به تابیه‌تى ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ى ژن له ژێر نا‌سه‌قامگیریى سیسته‌مى سیاسى و ئاینى و ده‌ره‌به‌گى و نێرسالارى چوارچێوه‌كرى بێت، پشتبه‌ستن به ناوه‌كى به‌شه جیاوازه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا ناكات. له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا نوسه‌رى ئینگلیزى جۆرج ئۆروێڵ، له رۆمانە به ناوبانگەکەی خۆی (باخچه‌ى ئاژه‌ڵان) دا، وێنه‌ى كۆمه‌ڵگا له سه‌ر وێنه‌ى دۆنیاى ئاژه‌لان داده‌رێژیت. ئه‌م وێنه‌یه ماناى ئورگانیبوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییە كۆمه‌ڵگاییه ده‌به‌خشێته ئۆرگانیبوونى مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و وێنه‌یه له سه‌ر بوونى ژن‌دا دابه‌ش بكه‌ین، هه‌مان دۆخ دێته ئاراوە، كه جیاوازى له نێوان ئه‌و دونیایه و دونیاى كۆمه‌ڵگاى داخراودا هیچ جیاوازییەكى ئه‌وتۆى پارێزاو بۆ پێناسه و ڕه‌سه‌نایه‌تى ژن نییه. گرنگه كۆمه‌ڵگا كار لەسه‌ر ئه‌و هێڵه په‌روه‌رده‌ییه بكات ئه‌وه‌ى كه پێناسه‌ى پیاو به سه‌روه‌رى له قه‌ڵه‌م دراوە.
ئه‌م جوره ئه‌قڵه له زانستى سۆسیۆلۆژیدا وه‌ها دیارده‌كرێت، كه ئێمه به زانست ده‌ستمان پێ نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه له ئه‌قلیه‌تى پارت و كارێكته‌ره ده‌ستنیشانكراوه‌كان ده‌ستمان پێ كردووه، به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه روون ده‌بێتەوە كه سیسته‌مى په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا، وه‌ك ده‌قى پاولۆ فرێرى وتى، له سیسته‌مى (بانكى) هیچ جیاكارییه‌كى تر نییه. واته، ئه‌گه‌رى دروست بوونى ئه‌م جوره سیسته‌مه بۆ ناسازكردنى ژێرخانى سیاسى، ئابوورى و كومه‌لایه‌تى و ئاینى ده‌گه‌رێته‌وه، كه كومه‌لێك ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاستى سه‌رخانه‌ى كۆمه‌ڵگا هه‌ن كار بە شێوه‌یه‌كى ژێرخانى ناكرێت، له‌وانه‌یه یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت، كه كۆمه‌ڵگا له پرسى خۆى كۆمه‌ڵایه‌تى دا فێرى په‌روه‌ده‌كردنى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕوشنبیریى دروستكردنى كلتوورى ئه‌خلاقى و مه‌عریفى نه‌بووه. به نموونه، ئه‌و كاته‌ى دایك مندال ده‌هێنێته سه‌ر دونیا بیر له ژێرخانى په‌روه‌رده‌كرنى ئه‌و منداڵە ناكاتەوە، به‌ڵكو بیر له‌وه ده‌كات كه چۆن فڕێیده‌درێته دەره‌وه. ئه‌م منداڵە هوشیار ناكات، به‌ڵكو ئه‌مه وا له منداڵ ده‌كات توشى توندى و ترس و لاوازى و زانیارى سه‌خته و سته‌مى خۆسه‌پێن ببێت، چۆنكه په‌روه‌رده‌ى ده‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به دیزانیكردنى فه‌رهه‌نگى كلتوورى كوردى وه‌كو سیسته‌مى دیالۆگ و گومان و پرسیار و خۆزانینى فه‌لسه‌فى دروست نه‌بووه. هه‌ر له سه‌ره‌تا‌وه ئه‌مه له نێوان تاك و كومه‌ڵگا و ژن و پیاو و منداڵ و دایك و باوك، جورێكه له خۆكوشتنى بیرى ئازاد و بیرى مودێرن. به‌م ڕه‌هه‌نده، ئه‌گه‌ر هوشیارى و ڕ‌ۆشنبیرى ژن هه‌بێت باش ده‌زانێت كه ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌كردنه سا‌خته‌یه، خزمه‌ت به بڵندبوونى ئاستى فكرى و مه‌عریفى ناكه‌ت. به‌ڵكو په‌روه‌رده خزمه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى واقعى نیرسالارى و سیسته‌مى توندۆتیژى نا ته‌ندرۆستى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات. تاكو ئه‌قڵى ڕه‌ش و سپى زاڵکردن نه‌بێت و زانین و ڕوناكى ببه‌خشیته چینى ژێرده‌ستیش. بۆیه له‌م بواره‌دا پاولۆفریرى زور داكوكى له سه‌ر بنه‌ماى سیسته‌مكردنى (زمانى زانستى و دیالۆگ و ڕه‌خنه‌گرتن) ده‌كات، له‌ورا له ده‌قێكى خۆى دا ده‌ڵێت: (هوشیارى ڕه‌خنه‌یى، مرۆڤ ده‌كاته مرۆڤێكى چالاكتر و ئازادتر، هه‌روه‌ها مرۆڤ ده‌كاته ئورگانێك كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی گۆڕین بكات). مادام ئه‌م خاڵه له هوشیارییه‌وه سازان ئه‌نجام ده‌دات، به‌و ئێتیكه مرۆڤ ده‌توانێت كلتۆورى ڕه‌خنه‌یى دروست بكات، كه له خزمه‌تى زانستى مرۆیى دا بێت، بێ هیچ جیاكاریێك له دروستكردنى چین و ململانێى مه‌زهه‌بى یان موقه‌ده‌سكردنى پارت و كارەكته‌رى تیۆرى بێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له كۆمه‌ڵگا دا نه‌بێت، په‌روه‌رده‌یش ڕۆڵى خۆى ته‌ندروست نابینێت، هه‌روه‌ها ژنێكى چالاك و ئه‌كتیڤ و ڕۆشنبیر و خاوه‌ن فكر و ئایدیاى سه‌ربه‌خۆی لێ ده‌رناچێت. ئه‌گه‌ر بڵێین جیاكارى له نێوان په‌روه‌رده و ڕه‌خنه دا چییه؟ ده‌بێت به زمانێكى زۆر ساكار تێبگه‌ین، كه جیاكارى له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه، په‌روه‌رده وه‌ك كارخانه‌یه‌كى دروستكراوى هه‌موو پێكهاته‌ى ژیانى تاكه و به‌رده‌وامى ده‌داته دامه‌زراندنى مرۆڤێكى فكر ئازاد و ڕه‌خنه‌یى. ڕه‌خنه خۆیشی، به‌رهه‌مى ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌وه‌ى له ڕه‌خنه گرنگترە، زمانى ڕه‌خنه‌یە. بۆیه تاكو ئێمه نه‌بینه كۆمه‌ڵگایه‌كى ڕه‌خنه‌یى له بوارى ئه‌قڵگه‌رایى دا ئێمه ناتوانین ئه‌و تێگه‌یشتنه به نموونه‌ى كۆمه‌ڵگاى گفتۆگۆ و یه‌كسانى جێنده‌رى هه‌بێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ناتوانین ببین به خاوه‌نى كۆمه‌ڵگایه‌كى ئه‌خلاقگه‌را و شوناسى خوى په‌روه‌رده‌كراوى كلتۆوری. به‌كورتى، ئه‌قڵى ڕه‌خنه‌گرتن ده‌رهاویشته‌ى ئه‌قڵى په‌روه‌رده‌ییه، ئه‌قڵى په‌روه‌رده‌یش ده‌رهاویشته‌ى سیسته‌مى پێكه‌وه كۆكردن و دۆخى یه‌كسانكردنه.
سه‌رچاوه‌كان له‌مانه پێك هاتوون:
1ـ فۆئاد مه‌جید میسرى، ئازادى ژن له ڕووانگه‌ى ماركسیزمه‌وه، چ1، چاپ: ئایدیا، سالا 2020.
2 ـ باول فرايري، التعليم المقهورين، ترجمة: الدكتور يوسف نورعوض، طابيعة (ب.ط) دار القلم ـ بيروت لبنان، ص2013.
3ـ باول فرايري، نفس المصدر/ ص 2013.
4ـ جورج اورويل، مرزع الحيوانات، ترجمة: شامل اباظة، طابيعة الاولى ـ دار الشرق، ص2009.