چوار شه‌ممه‌, نیسان 24, 2024
frku

لاییسیتێ

لەژێر پرسیاردا

ئەنجومەنی نیشتمانیی هەمیشەیی لاییسیتێ لە فەڕەنسا

بەشی یەکەمی

بەکوردیکردنی راستەوخۆ لە فەڕەنسیەوە و پەراوێزی تێکستەکان

لهۆن کارین

مامۆستا و ئەندازیار و ئارشیڤناس

تابلۆی ژمارە  – ١ – سوێندخواردنەکەی ١٧٨٩



[1] (ژوو دو پۆم) Jeu de Paume هۆڵێکی گەورەیە، لە شەقامێک بەهەمان ناو، دەکەوێتە گەڕەکی (سان لوی) لە ناوچەی ڤێرسای، لە پاریس. لە (20)ی  حوزەیرانی ساڵی(1789) سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی تێدا ئەنجام درا.

 »  هەرچیەک هی سێزارە بیگەڕێنەوە بۆ سێزار ، و هەرچیەک هی خودایە بیگەڕێنەوە بۆ خودا   «، ئینجیل ، (Mt 22, 21 ; Mc 12, 17 ; Lc 20, 25)

تابلۆیەکی سەدەی هەڤدە لە نیگارکێشانی (فیلیپ شامپان) لەسەر ئامۆژگاریکردنی پەیامبەر عیسا بو هاوەڵانی. ئەو تێکستەی ئینجیل: ئەوەی مافی ( سێزار)ی رۆمە بدرێتەوە بە سێزار، ئەوەش کە هنی خودایە بدرێتەوە بەخودا) هەروەکو ئەوەی لە ئینجیلدا هاتووە.

سوپاسنامە

سوپاس و ستایشی بێپایان بۆ هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە لێنەبڕاوانە بەشداربوون لە گەڵاڵەکردن و بەدەستهێنانی ئەم کتێبە، و زۆر بەتایبەتی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ لاییسیتێ و سەرۆکی ئەنجومەن ئالان بۆێر.

هەروەها بۆ ئەندامانی بەشداربووی ساڵی ٢٠٠٢ -٢٠٠٣ و نووسەرانی ئەم کتێبە:  

L. Allias, R. Ballard, D. Beresniack, A. Bidois, R. Bonnel, J. E. Bourême, C. Conte, J. L. Dubaud, P. Foussier, R. Kamoun, M. Kellemann, C. Mathieu, R. Mouysset, A Pethe, F. Roques, L Sebert, A. Simon, J. Soulier, B. Teper, P. L Thiry, J. P. Yvon,

ئەم نووسینە خۆی هەڵنانێت بەوەی کە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دابێتەوە لەسەر لاییسیتێ کە ئێمە لەخۆمانی دەپرسین. بەپێچەوانەوە ئێمە هیوادەخوازین زیاتر پێش بکەوێت بەپێی ئەو پێشهاتە هەنووکەییانەی کە بەسەر لاییسیتێدا دێن، لەگەڵ لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی پرسە نوێیەکان. ئێمە لێرەوە بانگهێشتان دەکەین کە هەرکەسێک لەخۆی رادەبینێت دەتوانێت بەشداری بکات بەهەر بابەتێک کەخۆی ئارەزووی لێدەکات، لەڕێگەی ئەنجومەنی نیشتمانی هەمییشەی لاییسیتێەوە.

سەرەتایەک

بیرۆکەی ئەم نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڕێیەک، بۆ بەشداریکردن لە کاری خۆبەخشی دەستەیەک، بەیارمەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرێتی.

        ئەگەر کارێک پێویستی بە هەرەوەزیەک بێت، ئەوا بێگومان ئەم کارەیە، لەبەرئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک هەموو هەرێمەکانی فەڕەنسا بەشداربوون لە ئەمجامدانی ئەم ئەرکەی ئەنجومەن ٢٠٠٢.

        هیواخوازین لەگەڵ هیوای هەندێک کە ئەم دەستەنووسە بڵاوکراوەیەکی نوێدا بێتە تەواوبوون، بەتایبەتی رۆڵی بریتی بێت لە کاریگەریی: بنەمایەک بۆ هوشیاری و خولێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی لەسەر “چەمکی لایک”

        ئەم پرسیارانە بەپێی پلانێك ئەنجامدران. ئەویش هەر پرسیارێك دەروازە واڵا دەکات بۆخوێنەرانی کە بابەتێک تاوتوێ بکەن، بێگومان رەخنە لێگرتنی و چوونە بنج و بناوانی و چارەسەرکردنی.

        لایسیتێ بەتەنیا خۆی نیە، چونکە ئەگەر بەتەنیا خۆی بوایە ئەوا دەناسرا و هێندەش پێویستی بەم هەموو نووسینە نەدەکرد.

        بەم ئاوازەوە هەستاین بە کۆکردنەوەی هەموو کۆمەکی ئەندامانی “کۆمیسیۆنی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ لایسیتێ” یاخود کەسانی نزیك.

        لەوانەیە هەندێکیان دژەڕای یەك بن، بەڵام ئەم نوسینە نە پیرۆزە و نە سەروەریە بۆ لایسیتێ بۆ رێزگرتن لە هەموو ئازادی بیروباوەڕ.

        بەپێی بۆچوونی ئالان بۆێر، لایسیتێ زیاتر پێویستی بە “راڤەکار” هەیە زیاتر لە ” بروادار” پێی. پێکەوە دەتوانن گەشە بە کۆمەڵگە بدەین بەرەو جیهانێکی دروست و ئازاد و ئارام.

        ئەرکی ئێمەیە تەوێڵی ئەو وشانە بخەینەگەڕ کە لە کارگەکانماندا هات و هاواریان بۆ بکەین کە ئەوانیش هنی کۆمارن: ” ئازادی، یەکسانی، برایەتی”

        پێویستە لەسەرمان راڤە لەسەر ئەوانە بکەین لە کۆمەڵگەدا، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە دەرکردنی یاساکان هەیە. بەدەستپێکردن لە لایسیتێوە، چونکە لاییسیتێ هەموو ئەوانیتر لە ئامێز دەگرێت.

        ١٤ ی تەمووز (ژویێ) ٢٠٠٣

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ لایسیتێ CNPL ٢٠٠٢/٢٠٠٣

میشێل کێلەرمان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ لایسیتێ CNPL ٢٠٠٢/٢٠٠٣

کریستیان ماتی

تابلۆی ژمارە – ٣ –  ئیبن روشد ( ئاڤێرۆس ).

فیلۆسۆف و پەروەردیاری ئەقڵگەرای جیهانی ئیسلامی ئیبن روشد ناسراو بە ( ئاڤێرۆس). لەلایەن (ئاندرێیا دی بۆنایوتۆ)ە کێشراوە لە سەدەی (١٤) ز

بەشی یەکەم : پرسە تێۆریی و فەلسەفیەکان

تابلۆی ژمارە – ٤ –  خوێندنگەی فیلۆسۆفی گرێکی ئەنتیک لە ئاتێنا

تابلۆی: خوێندنگەی فیلۆسۆفی لە ئاتێنا لەلایەن (رافاێلۆ سانزیۆ) سەدەی ١٥، کە زوربەی فیلۆسۆفە بەناوبانگەکانی دنیای تێدایە بە ئیبن روشدەوە، کە لە ناوەڕاستی لای چەپی تابلۆکەدا دیارە دانیشتوە و ملی لارکردوەتەوە بەلای راستدا.

پرسی یەکەم : لایسیتێ و دین ؟

ئایا لایسیتێ دژە دینە ؟

ئامانجی سەرەکی لایستێ بریتیە لە رێزگرتن لەمرۆڤ و بەهاکانی، بەهەموو جەستە و مۆراڵ وهزر وبیرباوەڕو فیلۆسۆفیەوە کە خاوەنیانە.

        پێویستە ئازادی بیروباوەڕ دەستەبەربێت بۆ هەموو مرۆڤەکان. پێویستە پیاوان و ژنان هەرهەموویان ئازادبن، چ بڕواداربن یان بێبڕوا یان گوماندار.

        با لەم ئامانجی سەرەکیەوە دەست پێبکەین، لایسیتێ دەیەوێت هەموو ئایینەکان دووربن لەدژایەتیکردنی یەکتر، لەهەمانکاتدا، لایسیتێ دەیەوێت هەموو ئایینەکان بوونیان هەبێت، دەربڕینیان هەبێت، و پێکەوە بژین. بەهەمان شێوەش بۆ نازانمخواز و بێبرواکانیش. [1]

        لایسیتێ هیچ دژایەتیەکی لەگەڵ دینەکاندا نیە، بەڵکو نەیاری کلێریکالیزمە[2]، کە ئەویش دەستێوەردانی رابەرانی ئایینی لەهەموو کاروبارێکی گشتی دەوڵەت و ژیانی تاک و کۆمەڵگەوە. بەپێچەوانەی هەندێک بیروبۆچوونەوە، لە وڵاتانی لاییك دینەکان ئازادترن لەخۆناساندن، بۆ سەلماندنی ئەو راستیەش دیارە کە ئەگەر لە وڵاتێکدا ئایینێک کەمینە بوو ئەوا شوێنکەوتوانی ئەو ئایینە پشتگیری لە لاییسیتێ دەکەن.

        کەوابوو لاییسیتێ بریتیە لەبەرجەستەکردنی ئازادی بیروباوەڕ و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان. ئەو هەرگیز دین رەتناکاتەوە بەڵام لەهەمانکاتدا گەڵ ئەوەدا نیە کە دینێك لەو دی باشتربێت .

ئەوەی کە یاسای ساڵی ١٩٠٥ دەیڵێت بریتیە لە « جیاکردنەوەی کڵێسە لە دەوڵەت » ئەم یاسایە بریتیە لە بەردی بناغەی لاییسیتێی کۆمەڵگە. بەم پێیە نە مەزهەب و دۆگم و نە فیلۆسۆفیا و ئایین بۆیان نیە لەم پەیڕەوە لابدەن .

بە گوتەی پێنا رویز ” لایسیتێ راستیەکی بەڵگە نەویستە و رەسەنایەتی لەوەدایە کە رێگە بەهەموان دەدات پێکەوە بژین بەبێ جیاوازی، بڕوادارو بێبڕوا، بەبێ ئەوەی هیچ کامیان ئەوی تریان فەرامۆش بکات لەسەربیروڕای تایبەتی. تەنیا هۆکاری گرنگ گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیە هاوبەشەیە کە هەموو مرۆڤەکان پێکەوە دەبەستێت نەوەکو هەندێکیان” [3]

سەرچاوەکانی ئەم پرسە: –

PF:NA RUIZ

Dieu et Marianne

La Laïcité

La Laïcité par l’égalité

Daniel BERESNIAK

La Laïcité

M.DUCOMTE

Perspectives de la Laïcité

P. LASSIEUR

La Laïcité est-elle la neutralité !

E. POULAT

Liberté Laïcité

G.BOUCHET

Laïcité textes majeurs pour un débat d’actualité


[1] ئاگنۆستیسیزم (Agnosticisme – agnôstikismós ) : لە (ئاگنۆستیمۆس)ی گرێکیەوە هاتوە لە(نازانم کێیە بەدیهێنەر) ەوە هاتوە و نازانێت کە خودا بوونی هەیە یان نا، هەریەکە لەدووو فیلۆسۆفی پسپۆڕ لەم بوارەدا ( مارسێل گۆشێ و لوک فێری پێیان وایە کە خودا لەلایان بوونی هەیە … هەروەها جیاوازە لەبێباوەڕ، هەروەها هەندێک جار ئاگنۆتیزم بەکاردێت لەجیاتیا کە ئەوە هەڵەیەکی وشەسازیە. بەڵام ( ئاتێیزم – athéisme ) کە لەڕەگی زمانی گرێکی átheos هاتوە دواتر لەلاتینیدا بوە بە atheos واتە ( بێ – خودا). زۆرێک لەفیلسۆفانی گرێکی ئەنتیک بڕوایان بەخواکان هەبوە، بەڵام هەندێکی تر بڕوایان نەبوونی خودا نەبوە لەوانە ماتماتیکزان وپیتاگۆرس تێۆدۆری سیرێن (٤٦٥ – ٣٩٨ پێش زایین )، هەروەها دیاگۆراسی مێلۆس ( ٤٧٥ -٤١٠ پێش زایین) یاسادانەر و شاییری گرێکی ئەنتیکە.

[2] NRTL, La laïcité en question, Paris, 2003.

[3] RUIZ Pena , Dieu et Marianne


[1] (ژوو دو پۆم) Jeu de Paume هۆڵێکی گەورەیە، لە شەقامێک بەهەمان ناو، دەکەوێتە گەڕەکی (سان لوی) لە ناوچەی ڤێرسای، لە پاریس. لە (20)ی  حوزەیرانی ساڵی(1789) سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی تێدا ئەنجام درا.

Check Also

دۆزەخساز و شەیتانەکانی

دلێر محەمەد نوری هەر دەسەڵاتێک لە جێی بەهەشتسازی، دەستی کرد بە دۆزەخ داخستن بۆ هاوڵاتیانی …