سەرکەوت شەریف: مامۆستای مێژوو لەزانکۆی چەرموو
گه‌ر به‌دیوێكدا باسه‌كه به‌رده‌وام ئه‌وه‌بێ کە كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین میلله‌تی بێ ده‌وڵه‌تی دنیا ئه‌ژماربكرێ، ئه‌وه به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا هه‌مان راستی تاڵ هه‌یه به‌وه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترین میلله‌تی دنیا قوربانی سه‌ره‌كی و هه‌میشه‌یی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێزی دنیا بووه، به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیای زلهێزی دوێنێ و ئه‌مریكای یاریكه‌ری سه‌ره‌كی گوره‌پانی دنیای ئه‌مڕۆ.
زۆر نا‌گه‌ڕێینه‌وه بۆدواوه، بەڵکو له‌مێژوی نوێوه گوزه‌رێك به روداوه‌كاندا دەكه‌ین تاده‌گه‌ینه به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌مڕۆ، ئەو راستیه تاڵانه‌ی قوربانی بوونی كوردمان نیشان ده‌دەن :
1- پاش ئه‌وه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو دواتریش ئه‌مریكا هاته پاڵیان و بوونه براوەی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانییان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد، ئه‌وكاته‌ش كه‌ناوێك نه‌بوو به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا له‌هه‌ر سێ ویلایه‌تی به‌سره و به‌غدا و موسڵ پێكده‌هات هه‌ریه‌كه و والییه‌كی سه‌ربه‌عوسمانی به‌ڕێوه‌ی ئه‌برد، باشوری كوردستانیش سه‌ر به ویلایه‌تی موسڵ بوو. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا موسڵ پشكی فه‌ڕه‌نسا بوو به‌ڵام كاتێك به‌ریتانیا زانی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت كه‌وته فریودانی فه‌ڕه‌نسا و له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا ئاڵۆگۆڕی پێكرد و کردی بەبەشێک لەقەڵەمڕەوی خۆی، دوایش كه‌وته دژایه‌تی كردنی خواستەکانی كورد لەباشوری کوردستان کەلە و کاتەدا شێخ مه‌حمودی حەفید رابه‌رایه‌تی ئه‌كردو چه‌ندین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد، نه‌یهێشت نە خۆیی و كوردیش به‌خه‌ونه‌كانی بگات. دواتریش وه‌ك براوه‌ی جه‌نگ ساڵی 1920 له‌پاریس كۆنفرانسێكیان به‌ست و په‌یمانێكیان بڵاوكرده‌وه به‌مه‌بستی ئاوڕلێدانه‌وه له‌مافەکانی گه‌لانی ژێرده‌ستی عوسمانی. له‌به‌نده‌كانی 62 و 63 و 64 ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا (پەیمانی سیڤەر) ئه‌وه باسكرابوو كورده‌كانی باکوری كوردستان ده‌توانن یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆخۆیان دروست بكه‌ن و دواتریش كوردانی باشوریش گه‌ر ئاره‌زویان بوو دەتوانن بچنه ناو ئه‌و قه‌واره‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك كۆتایی به‌پاشماوه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی هێنا. به‌ڵێنی به‌به‌ریتانیادا ده‌ست له ویلایه‌تی موسڵ هه‌ڵبگرێ ئه‌وه‌بوو ساڵی 1923 به‌رێكه‌وتنی لۆزانی نێوانیان په‌یمانی سیڤه‌ریان پۆچه‌ڵكرده‌وه. به‌ریتانیا كوردی كرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ساڵی 1925 یش به‌بێ ویستی خۆی لكاندی به‌هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غداو به‌سره‌وه‌و ده‌وڵه‌تی عێراقی لێ دروست كرد.
2- ساڵی 1930 بەریتانیا له‌گه‌ڵ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی مه‌لیكی عێراق رێكه‌وت عێراق سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێ و ببێ بەئەندامی کۆمەڵەی گەلان به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێ له‌گه‌ڵ كورد، دوباره كە مه‌لیك هه‌ندێ ئیمیتازی تری پێدانه‌وه، پشتیان له‌داخوازییه‌كانی كورد كرده‌وه و ره‌شه‌كوژییه‌كه‌ی ساڵی 1930 یان خولقاند لەبەردەم دەرکی سەرای شاری سلێمانی.
3- ساڵانی 1931 – 1932 و 1943 – 1945 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی كه‌وته سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كانی بارزان و كوردی كرده‌وه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
4- گه‌رچی له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم په‌یوه‌ندی زۆر خۆش نه‌بوو به‌ڵام له‌سه‌ركوتكردنی كورد و به‌گژاچوونه‌وه‌ی كورد له‌ساڵانی 1961 به‌دواوه زۆر ناته‌با نه‌بوو. ئه‌مه وه‌ك به‌ریتانیا.
ئه‌مریكاش پاشه‌ڵی پاكتر نییه له‌به‌ریتانیا ده‌رهه‌ق به‌قوربانیدانی به‌میلله‌تی كورد.
1- ساڵی 1974 كه‌شۆرشی رزگاریخوازی كورد له‌چڵه پۆپه‌یدابوو، ئەمریکا ژێر به‌ژێر له‌رێگای شای ئێران و ئیسرائیله‌وه هاوكاری ئه‌م شۆڕشه‌ی ئه‌كرد دژی رژێمی به‌عسی عێراق، به‌ڵام له‌پڕێكدا باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رزبونه‌وه، له 6-3-1975 له‌جه‌زائیر عێراق و ئێرانی رێكخست و پشتی كرده كورد و كۆتایی به‌شۆرشه‌كه‌ی هێنا.
2- ساڵانی هه‌شتاكانی سەدەی رابردوو، كه‌رژێمی به‌عس گه‌وره‌ترین جینۆسایدی له‌هه‌ردوو پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباراندا به‌سه‌ر میلله‌تی كوردا هێنا ئەمریکا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، بگره به‌چه‌كیش هاوكاری زۆری حكومه‌تی عێراقی كرد.
3- ساڵی 2003 یش كه‌حكومه‌تی به‌عسی روخان بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌كانیدا. ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاکی عێراقدایه به‌ئێستاشه‌وه.
4- لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دا بەئاشکرا پشتی کردە کورد‌و رووی کردە عێراق. لەداگیرکردنەوەی نیوەی خاکی کوردستان چاوی داخست.
ئه‌مانه مشتێك بوون له‌وخه‌رواره گه‌وره‌یه‌ی به‌ریتانیاو ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌كورد كردویانه. پرسیاری سه‌ره‌كی لێردا ئه‌مه‌یه بۆچی به‌رده‌وام كورد ماسیه بچوكه‌كه‌بووه بۆ تێركردنی حوته‌كان؟ ئایا ئه‌وان خاوه‌نی به‌هاو ئه‌خلاقی سیاسی خۆیان نه‌بوونه به‌رامبه‌ر به‌كورد یا خه‌تاكه له‌ئه‌ستۆی كورد خۆیه‌تی و خاوه‌نی دیبلۆماسیه‌ت و لۆبیه‌كی به‌هێز نه‌بووه له‌و وڵاته زلهێزانه؟
هه‌رچی بێ هۆكاره‌كان دوو سه‌ره‌یه‌و هه‌ردوولا پشكیان به‌رده‌كه‌وێ، لێره‌دا گرنگترین خاڵێك ئه‌وه‌یه تائێستا كورد شه‌رمنانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردوه‌و نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه له‌رویا كاتێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێ به‌ریتانیاو ئه‌مریكا هه‌میشه كورد وه‌ك سه‌ربازه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌تره‌نج دابنێین و هه‌ر زوو به‌كوشتی بده‌ن له‌پێناوی مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌لێكتی خۆیان.
کەواتە گرنگه كورد به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگۆڕدێ، یه‌كه‌م: له‌رێگای دورست كردنی لۆبیه‌كی به‌هێز له‌ناوخۆی ئه‌مریكاو به‌تایبه‌تیش له‌ناو بازنه‌ی فه‌رمانره‌واییدا.
دووه‌م: له‌رێگای جۆرێكیتر له‌گۆرینی داواكردنی خواسته‌كانی، كه‌مێك تووندتر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه پاروه چه‌وره‌كه نه‌بێ بۆ قوتی ئه‌وانیتر له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.