وه‌رگێڕانی له فه‌ڕه‌نسییه‌وه : كاروان بازیان
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌ڕه‌نسا زۆربه‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پیاوانن و ژنان كه‌مینه‌ن.
سایتی كه‌ناڵی BFMTV كه یه‌كێكه له كه‌ناڵه گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه رۆژی دوو شه‌ممه ٢٤ی ئازار ٢٠٢٠، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فه‌ڕه‌نساوه ئاشكراكراون، تا ئێستا ٨٦٠ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له فه‌ڕه‌نسا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا ٤٩٧ یان پیاون كه ده كاته ٥٧،٨% ی قوربانییه‌كان. ئه‌مه له‌كاتێكدا پیاوان ٤٨،٣% ی دانیشتوانی فه‌ڕه‌نسا پێكدێنن. به‌وپێیه‌ش بێت ئه‌نجانه‌كه وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
له كۆی ٨٦٧٣ كه‌س كه داخلی نه‌خۆشخانه كراون له فه‌ڕه‌نسا، ٤٨٨٢ یان پیاون كه ده‌كاته ٥٦،٣% . به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوان زیاتر داخلی نه‌خۆشخانه‌كراون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژنان.
ژماره‌ی پیاوان له به‌شی چاودێری ورد و ئینعاشن زۆرترن. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنایان به قورسی تووش بووه پیاون كه رێژه‌یان ٧٠ % .
بۆ ڤایرۆسه‌كانی تریش هه‌مان شێوه‌یه
ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها له فه‌ڕه‌نسا به‌وشێوه‌یه نییه، له مانگی شوباتی ٢٠٢٠ رابردوو سه‌نته‌ری چینی بۆ كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان هه‌مان ئه‌نجامی بڵاوكره‌ده‌وه. به‌پێی لێكۆڵینوه‌یه‌كی سه‌نته‌ره‌كه رێژه‌ی مردنی پیاوان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له نێو پیاواندا ٢،٨ % بووه ئه‌مه له كاتێكدا له نێوژناندا ١،٧ % بووه.
ده‌ركه‌وتووه بۆ هه‌ریه‌كه له ڤایرهۆشه‌كانی سارس و مێرس به‌هامان شێوه بووه، كه ژنان كه‌متر قوربانی بوون.
كه‌ناڵه‌كه به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیورك تایمز، كه ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌كانی سابره كلێن له زانكۆی جۆنس هۆپكینس ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه كه ده‌ڵێت : ئه‌م حاڵه‌ته له زۆربه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه به‌دیكراوه كه هێرش ده‌كه‌نه سه كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، كه پیوان زیاتر تووش ده‌بن. به‌ڵام هه‌چی ژنانه سیستمی به‌رگریان به‌هێزتره.
چۆن ئه‌مه لێكبده‌ینه‌وه؟
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر تازه‌ن. هه‌ندێ له زاناكان ئه‌مه به هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوه‌وه له كۆمه‌ڵگادا ده‌یبه‌ستنه‌وه كه كه‌متر ئاگاداری ته‌ندرووستی خۆیانن به به‌راورده به ژنان. بۆ نموونه هه‌ر په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆناوه ره‌نگه ژنان ده‌ستیان زیاتر بشۆن و زۆر به حه‌زه‌ره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، كه‌چی پیاو به‌وشێوه‌یه نییه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌گه‌ره.
هه‌ندێ له زانایان ئه‌مه ده‌به‌ستنه‌وه به به‌هێزی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ی ژنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆسترۆجینه‌وه له‌لایه‌ن هێلكه‌دانه‌كانه‌وه كه ده‌كرێت رۆڵی پارێزگاری ببینێت. له لایه‌كی تره‌ره سابره كلێن ده‌ڵێت ژنان زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ل لوپوس – نه‌خۆشییه‌كه په‌ڵه‌ی سور له‌سه‌ر پێست درووست ده‌بێت – هه‌روه‌ها رۆماتیزمیش كه ٨٠% ی تووشبوان ژنان.