ده‌رباره‌ی ئێمه‌

سه‌رپه‌شتیارانی سایتی ترانسكولتوور

https://trans-cultures.fr

به‌یان سه‌لمان

Bayan Salman

کاروان بازیان

Karwan BAZYAN

فیلیپ دولارب

Philippe Delarbre





نووسه‌ران

دڵشاد کاوانی

نووسەر و ڕۆژنامەنووس

شوان ئه‌حمه‌د

نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر

د. مەدیحە سۆفی

پسپۆر له‌ بواری وزه‌ و كه‌می ئاو له‌ جیهاندا
هاوسەرۆکی رێکخراوی سەوزی ئەروپی-کوردی

موحە‌مە‌د ئە‌حمە‌د

نووسه‌ر

موحە‌مە‌د ئە‌حمە‌د

جوان عزەت

نووسەر و چالاکوان





ترانسکولتوور Transcultures 

پێناسە

ترانسکولتوور، سایتێکی کولتوورییە. تەواو سەربەخۆیە، بێ لایەنە لە هەموو بیروڕایەکی ئایدۆلۆجی، ئاینی، میزوژینی (دژە ژن)، دژە-هۆمۆ و ڕەگەزپەرستی. بە ئەرکی تایبەتی دەستەی کارگێڕانی سایتەکە بەڕێوە دەبرێت، هیچ داهاتێکی نییە، لە ئێستادا هیچ بوجەیەکی تەرخانکراوی نییە و کارەکان خۆبەخشانەن، بۆ خزمەتی کولتوور و دنیاییەکی نوێ کە هەمووان بە ئاشتی و تەبایی پێکەوە هەڵکەین و هێماکانی کولتووری کوردی و نێونەتەویی بەیەک بگەنەوە. لە هەنگاوی یەکەمدا زۆربەی بابەتەکان بە کوردین، دواتر بە هیمەت و چالاکیی کەسانی دڵسۆز دەست بە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەیش دەکەین کە بە زمانی فەرەنسی نووسراون، یاخود وەرگێڕاون.

ئامانجی، یەکەم، تیشک خستنە لە سەر کولتووری کورد و جیهان، دروشمی ”دیسان مرۆڤ جێی خۆی بگرێتەوە لە ناو کاییەی ڕۆشنبیری و کولتووری”.

سەرانسەری بابەتەکان لە چوارچێوەی ئەو دروشمە بڵاو دەکرێنەوە. هەر بابەتێک ئاماژە و هێمای سووکایەتیپێکردن و تۆڵەسەندنەوە و هێرشی نابەجێ و بێ بنەما و بێ سەرچاوە لە ناوەڕۆکیدا بێت وەلاوە دەخرێت.

ئامانجی، دووهەم، پێکهێنانی تیمێکی جیدیە لە کەسانی خەمخۆری بواری کولتوور و ڕۆشنبیری بە گشتیی. بۆ بەردەوامبوون لە جوڵەیەکی ڕۆشنبیری گەورەتر و رەسەن کە مۆرکی تایبەتی و دیاریکراو بێت.

کێ تێیدا بنووسێت؟

هەموو کەس ئازادە بابەتی بۆ بنێرێت، بە مەرجێک، هەلومەرجی دەقی ڕچاو کردبێ و ڕێزی لە ئامانجی گۆڤارەکە گرتبێت. هەموو بابەتێک پێش ناردنی هەڵەچنینی بۆ کرابێت و تیمی نووسەرانی سایتەکەیش پاش خوێندنەوەی دەقەکە هەڵەچینی بۆ دەکەنەوە. لە ڕووی بەهای فیکری و ئەدەبییەوە هەڵدەسەنگێندرێت، پۆلێن دەکرێت بۆ کام بەشەیان دەگونجێت. زۆر گرنگە کە بابەتەکان خەسڵەتی ڕاستگۆیی و متمانە و جێی باوەڕ بن. هەموو بابەتێکی بێ سەرچاوە، یان گومانلێکراو لە ڕیشەی دروستبوونی، یاخود نەبوونی سەرچاوە و ئاماژەنەکردن بە بەڵگەنامە، پشتگوێ دەخرێت.

سپۆنسەر

لە ئێستادا هیچ کەسێک و لایەنێک سپۆنسەری ئەم سایتە ناکات. هەموو هاوکاری و یارمەتییەک جێی پێزانین و سپاسی بێ پایانمانە و لە سایتەکەدا ئاماژە بە ناو و بڕی ئەو پارەیە دەکرێت کە بەخشراوە.

تێبینی: هەموو نووسەرێک بەرپرسە لە نووسینی خۆی و سایتەکە و دەستەی نووسەرانی بەرپرس نین لە ناوەڕۆکی بابەتەکان.

بۆ جۆری داڕشتنەوەی وتارەکان، پێویستە بۆ جیدییەتی کار، ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکرێن:١. پێویستە وتارەکان بە رێنووسی ستانداردی کوردی نووسرابن، ڕێز لە خاڵبەندی گیرابێت (ڤیرگول، خاڵدانان…هتد)

٢. لەبەر نەبوونی کارمەند و مووجە، هەموو نووسینەکان پێش ئەوەی دەستەی گۆڤارەکە ھەڵەبڕیی بۆ بکەن، پێویستە نووسەری بابەتەکە سەرەتا خۆی ھەڵەبڕیی بۆ کردبێ.

٣. کاتێک سوود لە تیۆری و بۆچوونی نووسەرێک وەردەگیرێت پێویستە لە تەنیشت ناوەکەیەوە بە کوردی لە کەوانەدا ناوی نووسەرەکە بەو زمانە بنووسرێت کە بابەتەکەی لێوە وەرگرتووە. بۆ نموونە نووسەرەکە ئەڵمانییە، فەرەنسییە، فارسییە، عەرەبییە، ئینگلزییە… ناوی بە هەمان زمان دەنووسرێت، بۆ ئاسانکاری وەدواداچوونی بەرهەمی ئەو نووسەرە، یاخود هونەرمەندە…

٤.  پارچە وتەی نووسەرێک (استعارە و استشهاد) بخرێتە ناو چوار کەوانەی بچووک ”……….”. ئەگەر نووسینەکە درێژ بوو و تەنها ناوەڕۆکەکەیت وەرگرت، پێویستە ئەمەیان لە ناو چوار کەوانەی بچووک و کەوانەیەکی لەو جێیە داندرێ کە پوختەی قسەکانی نووسەرە، بەم شێوەیە: نووسەر لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە ”(…) پروست دژ بە سان بۆف وتی…”. یان ئەگەر کەوتە ناوەڕاست، بەم شێوەیە بێت: “ئەو سەردەمە تاڵە (…) هیشتا نەمدەزانی مانای خۆشیی چییە…”.

٥. نووسینەوەی سەرچاوەکان بەم شێوەیە:

– ئەگەر کتێبی نووسەری ڕؤژئاوایی بێت، بەم شێوەیە: سەرەتا ناوی باوک یان نازناو و لەقەبی نووسەر، ئینجا ناوی خۆی، ناونیشانی کتێبەکەی، ناونیشانی لاوکی(واتە فەرعی) لە ناو دوو کەوانی، وەک: تلک الغەیمە الساکنە، ”سیرە هجرە”. ئینجا ناوی خانەی چاپ، شارەکە، ساڵەکە، ئەگەر زۆر وردتریش بێت، ئاماژە بە ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە دەکات؛ بۆ نموونە ٢٣٠ لاپەڕە قەبارە بچووک، قەبارەی گەورە… نموونەیەکی فەرەنسی:

– مۆدیانۆ، پاتریک، شەقامی دوکانە تاریکەکان، چاپخانەی گالیمارد، پاریس، ١٩٧٨. ٢٥١ لاپەڕە

– MODIANO, Patrick,  Rue des Boutiques obscures. Édition, Gallimard, Paris, 1978.

  • جاری وایە بەشێکی لاوکی لە ناو بەشە سەرەکییەکەی خانەی چاپەمەنییەکەیە، ئەمەش گرنگە بەم شێوەیە بنووسرێت کە لەو سیستەمە ڕۆژئاواییانەدا باوە، تەنانەت کۆی ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە دەنووسن کە کتێبەکە بریتیە لە چەند لاپەرە. وەک بۆ نموونە: مێتیڤیێە، هوبێرت، ڕژێم کۆن، ١٤م چاپ، پاریس، خانەی چاپی زانکۆکان لە فەرەنسا، کۆمەڵە کتێبی ”چی دەزانم؟”، ژمارە ٩٢٥، ساڵی ٢٠٠١، ١٢٧ لاپەڕە. ئەمەش نموونەکەیە:
  • MÉTHIVIER, Hubert, L’Ancien Régime, 14e édition, Paris, Presses

Universitaires de France, coll. «Que sais-je?», no925, 2001, 127 pages.

  • هەندێ ناوی نووسەر هەن کە لای خۆمانن، لە ڕاستیدا لەبەر ئەوەی سیستەمی نازناو و لەقەب ئیشی پێ نەکراوە وەک ڕۆژئاوا، باشترە ئەمەیان بەم شێوەیە بنووسرێت:
  • شێرکۆ بێکەس، دەربەندی پەپۆلە، چاپخانەی ئەندێشە، سلێمانی/ کوردستان، ٢٠١٥.
  • ئەگەر دوو نووسەر بن بۆ کتێبێک، هەمان شێوە بۆ یەک نووسەری ڕچاو دەکرێ، بە دوای یەک ناوی یەکەم کەس، ئینجا ناوی دووهەم (واتە ناوی باوکی، پاشان هی خۆی). ئەگەر سێ کەس بن، تەنها ناوی یەکەم دەنووسرێ و لە تەنیشتی دەنووسرێ ئەوانی تر: بۆ نموونە: نازەنین عەلی و ئەوانی تر. یاخود کۆمەلێ نووسەرن و بەسەرپەرشتی یەکێکە: جیمیس جویس، وەرگێڕانی کۆمڵێ نووسەر، بە سەرپەرشتیی…
  • بابەتێک کە لە کتێبێک دەرهێندراوە وەک ئەنسکلوپیدیا:

سەرەتا، ناوی باوک یان نازناو، ئینجا ناوی نووسەر خۆی. ”ناونیشانی بابەتەکە”، ڤۆلیۆمەکە، بەرگەکە، شار، چاپخانە، ساڵی دەرچوونی، ژمارەی گۆڤارەکە یان ڕۆژنامەکە، لاپەڕەکەی. ئەمەش نموونەکەی:

  • RICHARD, Jean. «Croisades», Encyclopaedia Universalis. Vol. 6, Paris, Encyclopaedia Universalis, 2002, p. 786-793.

– بابەتێک کە لە گۆڤار و ڕۆژنامە چاپکراوەکانەوە وەرگیراوە: ناوی باوکی نووسەرەکە، ناوی خۆی، ”ناونیشانی بابەتەکە”، ناونیشانی گۆڤار و ڕۆژنامەکە، ژمارە چەندە، بەرواریی چاپ، لاپەڕەکەی. نموونە:

نازەنین علی، ”چاوپێکەوتن لەگەڵ…”، گۆڤاری نیوە ساڵانەی گۆڤاری ئەدەبیی، ژمارە ٢، زستانی ٢٠١٥، ٦٥ لاپەڕە.

– ئەگەر لە ڤیدیۆ و تەلەڤیزیۆن وەرگیراوە: ناوی باوکی دەرهێنەر، ناو خۆی، ناونیشان فیلمەکە، شارەکە، ناوی بەرهەمهێنەرەکە و یان چاپکەر، ساڵی دەرهێنان، چەند کاسێتە، یان چەند بەشە، ماوەی چەند سەعاتە، ڕەش و سپی، ڕەنگاوڕەنگ…

بۆ ڕادیۆ دەستنیشانی ناوی ڕادیۆ، بەرنامە، پێشکەشکەر ، کاتەکەی، دەرهێنەر…

– سەرچاوەی ئینتەرنێت:

ئەو ئادرێسەی بابەتەکەی لێ بڵاو کراوەتەوە دەنووسرێت. بۆ نموونە:

https://trans-cultures.fr

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *