د. مەدیحە سۆفی بەشی یەکەم دواجار گۆڕانی کەشوهەوا ڕاستییەکی ئەوەندە ڕەها و تاڵە کە باجی ڕووبەڕوبوونەوەی قوربانییەکی زۆر و داڕمانێکی بێوێنەی ژینگەی ژیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هیچ کەلەبەرێک و هیچ گۆشەیەکی جیهان لێی بێبەش نابێت. بە پێی توێژینەوەکان، دەرکەوتووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێژەیەکی کاریگەرتر دەکەوێتە بەر کاردانەوە نەرینییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە، …
درێژهپیسبوونی ژینگە، بە دیوە تاریکەکەی ڕوناکی
د. مەدیحە سۆفی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە و دوای داهێنانی وزەی کارەبا لە لایەن ئەدیسۆنەوە، بۆ یەکەم جار بەکارهێنانی چرا بۆ ڕوناککردنەوەی ماڵ و شوێنی کارکردن و بەرهەمهێنان بەکارهات، دوابەدوای ئەم داهێنانە گرنگە، چەندەها داهێنانی دی بۆ پاشەکەوتکردنی وزەی کارەبا، یان (کەم و زۆر) کردنی ڕادەی تیشک و هێزی تیشکدانەوەی …
درێژهشەڕی ئاو لە میزۆپۆتامیاوە دەست پێدەکات
د. مەدیحە سۆفی، ئەڵمانیا دەستپێکی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانییەت لە جیهاندا، هەمیشە لەو دەڤەرەوە سەریهەڵداوە، کە خاوەن سامانی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو بووە، کۆنترین شارستانییەتیش هەر بەبوونی ئاو و دواتر دروستکردنی بەنداو، چاندنی دانەویڵە، دابینکردنی خۆراک و پاشان نیشتەجێبوون و جێگیربوون لەو ناوچانەدا ئاوەدان بووەتەوە، شارستانییەتی میزۆپۆتامیاش، کە کۆنترین شارستانییەتی …
درێژهڕاپۆرتی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی کەشوهەوا IPCC چ هۆشدارییەک بە جیهان دەدات؟
د. مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا لەدوای کۆنفڕانسی یەکەمی ژینگەوە کە لە ساڵی 1972دا لە ستۆکهۆڵم، لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەییەوە ساز کرا، سەرەتای دەستپێکێکی زانستی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ژینگە هاتە کایەوە، هەروەها سەرەتای سیاسەتێکی نوێی ژینگە داڕێژررا، کە بتوانرێ لە پەیڕەوکردنیدا ژینگە بپارێزێت و ئەو کێشانەش دەستنیشان بکات کە دەبنە …
درێژه
transcultures ترانسكولتوور