د. شەونم یەحیا
داب بریتیه له‌و كارانه‌ی كه خه‌ڵك له ژیانی رۆژنه‌یاندا پشتی پێ ده‌به‌ستن و ده‌بێته به‌شێك له‌وان و لادانی تاك له داب به‌لای ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه كارێكی نه‌شیاوه و ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، بگره هه‌ندی جار كاره‌سات و ڕووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته.
نه‌ریتیش تاك به میرات بۆی ده‌مێنیته‌وه و ده‌بیته به‌شێك له كو‌لتووری كۆمه‌ڵگه، بۆیه داب و نه‌ریت به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه به‌شێك له كو‌لتوور و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك دروست ده‌كات، باشی و خراپی كاریگه‌رییه‌كانی داب و نه‌ریتیش به گوێره‌ی هوشیاری و ڕه‌فتار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاك ده‌گۆردرێت.
ئه‌سعد فایز ده‌ڵێ: “داب بریته له هه‌موو ئه‌و رێسایانەی كه نه‌وه‌كان بۆیان به میرات ده‌مێنیێه‌وه و ده‌بێته به‌شێك له بڕوایان، وبه‌رده‌وام ده‌بێ و پێوه په‌یوه‌ست ده‌بن. چونكه له كو‌لتووری ئه‌وان وه‌رگیراوه، به‌ڵام نه‌ریت بریتیه له كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و ڕه‌فتار له ده‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنی كۆمه‌لێك تاك له‌سه‌ری و پشت ئه‌ستووره به كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “دابی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای ده‌بێ به نه‌ریت”[1]
بۆنموونه هه‌ندێ له‌و نه‌ریتانه‌ی كه له هاوسه‌رگیرییدا له كۆمه‌لگه‌ی عێراقیدا هه‌یه، وه‌كو ئیسرا فه‌یسه‌ڵ ده‌ڵی: “پێشتر كچ كه شووی ده‌كرد ته‌نیا رۆژی یه‌كه‌می پشووی ده‌دا، دوای ده‌بوایه یه‌كه‌م كه‌س هه‌ڵبستێ له خه‌و و دواین كه‌سیش بخه‌وێت.”
هه‌روه‌ها ئیسرا ده‌ڵێ: “له گرێیبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا نه‌ریت بوو كه ده‌بوایه مه‌لا شه‌رعیه‌ت بدات به‌م هاوسه‌رگیرییه، به‌ڵام ئێستا هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا سزای له‌سه‌رە ئه‌گه‌ر ته‌نیا به مه‌لا بێت”*
ئه‌م بابه‌ته له هه‌رێمی كوردستاندا به یاسا ڕێكخراوه. یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2011 تایبه‌ته به ماره‌بڕینی ئافره‌ت له لایه‌ن پیاوه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا،( هه‌ر پیاوێك له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌یی ژنی خۆی ببڕێ، سزا ده‌درێ، به به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كه‌متر نه‌بێ و له سالێك زیاتر نه‌بێ، یان به بژاردن له 3 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له 5 هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنی هه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنێكی تری به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی دیكه‌ی هێنا ئه‌وا سزاكه‌ی به به‌ندكردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 3 ساڵ كه‌متر نه‌بێو له 5 ساڵیش زیاتر نه‌بێ)[2]
به هۆی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه پرسی فره ژنی تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مبۆوه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س ده‌چوون له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ژنی دووه‌میان ده‌هێنا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی لادانبوو له یاساكانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یمان ڕه‌شید أغا له عه‌شیره‌تی دزیییه ده‌ڵێ: “هه‌رچه‌نده جاران له‌نێو خێزانی دزییه‌كان ده‌بوایه هاوسه‌رگیری ته‌نیا له‌نێو خۆی خۆماندا بكرێت، بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه یه‌ك شت بوو، به‌ڵام دوایی به هۆی گۆرانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌م نه‌ریتە له‌نێو ئێمه‌شدا تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌ردا هات”*
ته‌نیا له ساڵی 2010 له شاری سلێمانی (4000) حاڵه‌تی به‌زۆر به‌شوودان هه‌بوو “ئه‌مه وایکرد زۆربه‌ی رێكخرو ناوه‌نده‌كانی داكۆیكردن له مافه‌كانی ژنانی هه‌وڵ بده‌ن له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه.[3]
هه‌روه‌ها دیارده‌ی به‌زۆر به‌شوودانی كچان و گه‌وره به بچوك و ژن به ژن ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له هه‌رێمی كوردستاندا به یاسا ڕێكخراون له‌وانه له یاسی ژماره (8)ی ساڵی 2011ی (به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی)[4]
ته‌واوی ئه‌م یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به پرسی خێزانی و ئافره‌ت له كتێبی (حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی) له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دژ به ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا 2001- 2017 ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
بۆیه ده‌توانین بڵین ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك نه‌ریت گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان هێشتا كۆمه‌ڵگه وا به ئاسانی قبوڵی ناكات بۆ نممونه، به‌ڵام دانشتنی ئافره‌ت به ته‌نیا له ماڵێكدا تا ئێستاش ئه‌م نه‌ریته ماوه ئافره‌ت به ته‌نیا نابێ بژی له خانوێكدا، مه‌گه‌ر له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و دیاریكرا نه‌بێ، بۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هێشتا زاڵه بەسەر كۆمه‌ڵ. به‌ڵام كاركردنی ئافره‌تان له بواری هاتووچۆ و بواری سه‌ربازی و له‌نیو ماركیت و بازاره‌كاندا، پێشتر وه‌كو نه‌ریتێكی شه‌رم بوو. ئافره‌ت نه‌ده‌بایه له‌و جێگایانه كار بكات، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئافره‌تێكی زۆر ده‌بینی له‌نێو ئه‌م بوارانه‌دا. “ژماره‌ی خوله‌كانی ئه‌فسه‌ران و ڕێپیدراوانی تایبه‌ت به ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناخۆ (11)خوله”[5]
وێرای ده‌رچوونی ئافره‌ت له هه‌ندێ نه‌ریت، به‌ڵام هێشتا ڕوانینی كۆمه‌ڵگه بۆ هه‌ندی كار هه‌یه، له‌وانه كاركردنی ئافره‌تان له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی، خێزانه‌كان پێان باشتره ئافره‌ت و كچه‌كانیان له شوینێك یان ده‌زگایه‌كی حكومی كار بكه‌ن، نه‌ك شوێنی تایبه‌ت و كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت. بۆنموونه ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری کارکردنی خانمانیش لە کەرتی تایبەت ئاشکراكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، داب و نه‌رێت وایكردووه كورد نه‌توانن وه‌ك پێویست له كه‌رتی تایبه‌ت كاربكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و فۆڕمه‌ی كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ئافره‌تان دابه‌شكراوه زۆربه‌ی ئافره‌تان وتوویانه له‌به‌ر داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانن له كه‌رتی تایبه‌ت كاربكه‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردووه ئافره‌تان زیاتر روو له كه‌رتی گشتی بكه‌ن.[6]
پێمانوایه داب و نه‌ریت هۆكارێكه، به‌ڵام هۆكارێكی تریش نه‌بوونی بیمه‌ی كاركردن و یاسایه‌ك بۆ پارێزكاریكردنی ئافره‌تانی كرێكار له كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه زۆر جار له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانیان ئیستغلال ده‌كرین و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان.
وه‌هیب عبد مه‌جید ده‌ڵێ: “مرۆڤ ناتوانێ هیچ شتێك له نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه بگۆرێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ده‌گاته پله‌ی په‌رستنی، به‌لای ئه‌و هه‌ندێ نه‌ریت ڕێگره له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی فكر و ئاره‌زووه‌كانی تاك له كۆمه‌ڵگه”[7]
هه‌ندێ جار داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر تاك ده‌رست ده‌كات، له‌وانه ڕێگری و به‌ربه‌سته له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی فیكری تاك، به ئه‌سته‌م قبوڵكردنی گۆرانكارییه‌كان، زۆرێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ پێكدادانی فیكری بۆیان دروستده‌بێت به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕه‌فتارێك، یان كارێك كه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتیان یه‌ك نه‌گرێته‌وه یان نامۆ بێت به نه‌ریتی ئه‌وان، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش زیاتر له نا هاوسه‌نگی كولتووردا له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی له هاوسه‌رگیری ناوخۆییدا.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دوای رووخانی رژێمی به‌عس رووبه‌رووی كۆمه‌لێك گۆرانكاری بۆوه به‌تایبه‌تی له‌رووی مادییه‌وه، یه‌ك له‌و بوارانه‌ش هۆیە‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت و مۆبایل، ئه‌مه‌ش لایه‌نی ئیجابی و سلبی خۆی هه‌بوو، لایه‌نی ئیجابی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا، ئاسانكرددنی كاروباری هاوڵاتیان و راپه‌راندنی كاره زه‌روورییه‌كان، لایه‌نی سلبی به‌بێ ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و قۆناغه، چونكه ئه‌م هۆیانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له كاتێكدا هاتنه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه ژیانی تاك له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه سه‌ركوت كرابوو به تایبه‌تیش سنورداركردنی ئازادی و ره‌فتاری ئافره‌ت، ده‌رگاكانی په‌یوه‌ندیكردن به ده‌وروبه‌ره‌وه به‌روویاندا داخرابوو، بۆ نموونه له راپۆرتێكی گۆڤاری (گوڵان) ئاماژه به لایه‌نه سلبیه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژییا به تایبه‌تی مۆبایل و ئینتە‌رنێت ده‌كات و بۆچوونی چه‌ندان توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هاوڵاتیانی وه‌رگرتووه كه ئاماژه به كاریگه‌ری خراپ به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كان، كه بۆته هۆی دروستبوونی چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه (ته‌نیا له ساڵی 2011دا له ماوه‌ی 12 مانگگدا (560) كه‌یسی جیاواز هاتۆته به‌رده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، كه هه‌موویان له كۆتاییدا به جۆرێك به هه‌ره‌شه‌ی كوشتن كۆتایی هاتووه.
پێمانوایه گۆران له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستی به هاوسه‌نگی كو‌لتوور هه‌بوو له هه‌ردوو لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌وی، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لایه‌نی مادی زووتر گۆرانی به‌سه‌ردا هات وه‌ك له لایه‌نی مه‌عنه‌وه‌ی، كو‌لتوور هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له دوو لایه‌ن پێك دێت: لایه‌نێكی (مه‌عنه‌وی) كه كۆی رێسا و داب و نەریتێکە كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه. لایه‌نێكی (مادی) هه‌موو ئه‌و شته به‌رجه‌ستكراوانه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانی ده‌ستیان لی بدات. بۆیه ده‌توانین بلێن كه هه‌ندێ بنه‌ماو پرەنسیپی مۆرالی و ترادیسیۆنالی هه‌یه تاك ناتوانێ حیسابیان بۆ نه‌كات، به‌تایبه‌تیش ئاین و ترادیسۆن و ئاین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ئاین به‌شێكی زۆر گرنگی كولتووره و له كو‌لتوور جیانه‌كراوه‌ته‌وه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تاك زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی مۆدیلی ئۆتۆمبیل یان خانوه‌كه‌ی بگۆرێت، به‌ڵام ناتوانی چاو بپۆشیت له هه‌موو ئه‌و رێسا و داب و نەریتانە.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌كو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كانی تر خاوه‌نی داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی یان هه‌ندێ له‌و نه‌ریتانه له ده‌ورووبه‌ر وه‌رگیراون .
له ئه‌نجامدا، پێمانوایه ره‌وشی ئافره‌تان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیەوە، كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونیان هه‌یه، به‌شێكیان په‌یوه‌سته به كاریگه‌ریی نێگه‌تڤی داب و نه‌ریت له‌سه‌ر تاك، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ره‌گه‌زی مێینه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه دروستكردووه. ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه بونته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی بريتين لە (دیارده‌ی خۆسوتاندن، كوشتنی ئافره‌ت به‌ناوی ناموس په‌رستی، فره‌ژنی، گه‌وره به بچوك، به‌زۆر به‌شودان…)، هه‌موو ئه‌م دیاردانە له ئه‌نجامی توڕه‌بوونی مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێت، به‌شێكی زۆرییان سه‌رچاوه‌ی دروستبوونیان له نه‌گونجانی ژن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و یان به‌هۆی داب و نه‌ریته‌وه‌یه. هه‌وه‌ها به به‌راودكردنی ره‌وشی ئافره‌تان له ئیستادا و لە پێشووتر، بۆمان به‌دیارده‌كه‌وێت كه ئه‌و دیاردانه پێش ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوونیان هه‌بووه، هه‌ندێكیان به‌گوێره‌ی هۆشیاری تاكه كه‌س و گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه، یان نه‌ماوه‌ن، مه‌گه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن نه‌بێ. به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ حاڵه‌ت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه خێراییانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هاتوون زیادی كردووه، به‌تایبه‌تی دیارده‌ی خۆسوتاندن و كوژرانی ژن.
ئه‌گه‌ر به نموونه ئاماره‌کانی یه‌کێک له بەرێوەبەرایەتیه گشتیه‌کانی بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان وه‌ربگرین، ئه‌وا له ماوه‌ی 9مانگی ساڵی 2019 دا، 375 حاله‌تی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوه، له‌م ڕێژه‌یه ٩٢ ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە، هه‌روه‌ها لە ماوەی ئه‌م نۆ مانگه‌دا ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ ژنیش خۆیان کوشتووە، ٢٠٧ ژنی دیکەش سووتاون و خۆیان سوتاندووه.[8]
ئه‌م رێژانه ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه هێشتا تاوانه‌كانی كوشتنی ئافره‌ت به‌ناوی ناموسپارێزی و خۆسوتاندن به‌رده‌وامه له هه‌رێمی كوردستان.
بۆ نموونه ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه، به‌پێ ڕاپۆرتی ته‌ندروستی جهانی، ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی به ناوی ناموس پارێزی جۆرێك له جۆره‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان، له ساڵی 2002 دا ئاماژه به ئه‌نجامدانی 5000 تاوانی كوشتنی ژنان ده‌كات له ژێر ناوی ناموس پارێزی له جهانی به‌گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و باكوری ئه‌فریقا و باشوری ئاسیا به‌تایبه‌ت ده‌كات. بۆ نموونه له ئه‌وردن ساڵانه 17 بۆ 25 ئافره‌ت به ناوی ناموس پارێزی ده‌كوژرێن، لیلی نفاع یه‌كێكه له چالاكوانان پێوایه له 2007 ئه‌م دیارده‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.[9]
____________________________________
اسعد فایز، العادات الااجتماعیه و التقالید فی الوسط الحضري بين التقليد و الحداثة, مقارنة سيوسيو- انتروثولوجية لعادات الزواج و الختان مدينتى وهران وندرومة نوذجا, رسالة لنيل شهادة الدكتوراه علوم في العلوم الاجتماعية, الجمهورية الجزائرية الديمقراطية الشعبية, وزارة التعليم العالي و البحوث العلمي جامعة وهران, سنة 2011-2012,ص 121[1]
حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی،له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دژ به ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا 2001- 2017 ، ئاماده‌كردنی ( ئاری ره‌فیق، د. عبدالرزاق محه‌مه‌د، هودا سابیر زه‌نگه‌نه)، چاپخانه‌ی شهاب –هه‌ولێر، 2018، لاپه‌ڕه 21. [2]
*- ئیسرا فه‌یسه‌ڵ، 1973 له‌شاری بغدادله دایكبووه ، و ئیستا دانشتوی شاری هه‌ولێر مامۆستایه له ئاماده‌ی ژیانی كچان، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له ڕێكه‌وتی 3/2/2021 كاتژمێر 11به‌یانی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه.
[3] http://mail.burathanews.com/arabic/news/112346
حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی، له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفت و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دژ به ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا 2001- 2017، سه‌رچاوه‌ی پێشوو. [4]
حكومه‌ت و پرسی یه‌كسانی ، هه‌مان سه‌رچاوه،ل35[5]
https://archive.rachlaken.com/Default.aspx?page=Article&id=26292&l=3 [6]
[7] https://www.aljazeera.net/blogs/2016/11/11/%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%86%D8%B3%D8%A7%D9%86-%D8%B3%D8%AC%D9%8A%D9%86-%D8%B9%D8%A7%D8%AF%D8%A7%D8%AA-%D9%85%D8%AC%D8%AA%D9%85%D8%B9%D9%87
*-په‌یمان ڕه‌شید أغا، له دایكبووی 1957 دانشتووی شاری هه‌ولێره و مامۆستایه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌ی ژیلانی كچان، و خانه‌واده‌یه‌كی دیاری دزه‌یین، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداره له ڕێكه‌وتی 3/2/2021 كاتژمێر 10 و نیوی به‌یانی.
https://kmewo.com/kurdish/?cat=17 [8]
نادین نمری،أغرب العادات المتعلقه بألمرأه فی العالم العربی، موقع الرصیف، الاثنين أغسطس. 2016, 10:13م[9]