لەژێر ئەو ناونیشانە تەوەرێکمان کردۆتەوە و بانگەشەی نووسەران و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە خۆیاندا ڕادەبینن تەنانەت چەند دێڕێک لەو بارەوە بنووسن.
ژاڵه حسن
ئه‌مه پرسێكه كه پانتاییه‌كی فراوان و بواری زۆر له‌خۆ ده‌گرێت. ئێمه ئه‌گه‌ر به درێژایی مێژوو سه‌یر بكه‌ین، ئه‌و هه‌ژارییه له پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ڕووی به‌شداریكردنی فیكرییه‌وه له كاییه جۆر به جۆره‌كاندا ده‌بینین. بێگوومان ئه‌مه گرفتێك نییه كه ته‌نها كۆمه‌ڵگای ئێمه پێوه‌ی بناڵێنێ، به‌ڵكو ئه‌م گرفته له هه‌موو جیهاندا به پله‌ی جیاواز هه‌یه و ده‌بینین كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌ت به به‌راود به پیاو زۆر كه‌مه. كه‌وابوو ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئێمه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه هۆكاری ئه‌م به‌شدارینه‌كردنه‌ی ئافره‌ت له فیكردا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بێگوومان ڕه‌نگه هه‌ر تاكێك، یان هه‌ر نووسه‌ر و بیرمه‌ندێك ئه‌م گرفته بۆ هۆكارێك یان كۆمه‌ڵه هۆكارێك بگه‌ڕێنێته‌وه. بۆیه منیش لێره‌دا، له ڕووانگه‌ی دونیابینی خۆمه‌وه، چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك ئافره‌ت ده‌مه‌وێت ئه‌م پرسه هه‌ڵبسه‌نگێنم.
به‌لای منه‌وه تاكه هۆكارێك به‌س نییه كه وا بكات پێگه‌ی ئافره‌ت لاواز بكات له بواری به‌شداریكردنی فیكریدا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن ڕه‌نگه ببنه گرفت له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنی ئافره‌ت له‌م پرسه‌دا. به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م و كاریگه‌رترین هۆكار له ڕووانگه‌ی دونیابینی منه‌وه، ئه‌و هۆكاره‌ییه كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری ده‌گه‌ڕێته‌وه. نه‌مانی سیسته‌می دایكایه‌تی (ماتریاریكی) و گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤاییه‌تی بۆ سیسته‌می باوكایه‌تی (پاتریاریكی) و ڕه‌گ داكووتانی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه له ناوه‌ڕۆكی سیسته‌می باوكایه‌تیدا خۆی مه‌ڵاس داوه، دواتریش سیسته‌می پیاوسالاری، وایكرد كه پێگه‌ی ژن له به‌شداریكردنی له بواره جۆر به جۆره‌كانی ژیاندا لاواز بێت. له‌و ڕووانگه‌یه‌وه لێی بڕوانرێت كه ئه‌و ته‌نها وه‌ك ئامێرێكی به‌رهه‌مهێنانی منداڵە، ئیشی بوون به دایك و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و كاروباره‌كانی ماڵه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ بێت. به دیدێكی تر، به‌و چاوه‌وه له ئافره‌ت بڕوانرێت كه ئه‌و(ترسنۆكه، لاوازه، هه‌ست ناسكه)، وه له هه‌مانكاتدا پیاو(به‌هێزه، خاوه‌ن فیكره، سیاسیییه) وه‌ك ده‌بینین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م عه‌قڵیه‌ته پیاوسالارییه وایكردووه كه پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگادا لاواز بكرێت، به ڕاده‌ییه‌كی وا كه ته‌نانه‌ت ئافره‌ت ده‌بینی به دوور له ڕووانگه‌ی ئافره‌ت بینیی خۆییه‌وه به‌رگری له‌و عه‌قڵیه‌ته پیاوسالاریه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگا به سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، یان ئه‌و باروودۆخه‌ی كه به پێی دابوونه‌ریت و كولتووره جیاوازه‌كان له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا كه وا ده‌كات، ئافره‌ت نه‌توانێت ئه‌وه بێت كه ده‌یه‌وێت. ئه‌نگڵس ده‌ڵێت (له‌ناو خێزاندا ئافره‌ت ڕۆڵی پڕۆلیتاریا و پیا و ڕۆڵی بۆرژوا ده‌بینێت). كه بێگوومان ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و سه‌ركووتكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ییه‌ی كه ئافره‌ت به‌هۆی پیاوه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه؛ له ڕێگه‌ی به‌راوركردنی هه‌ردوو چینی پڕۆلیتاریا و چینی بۆرژوا كه دوو چینی قۆناغی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌وه‌ی به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پیاوسالاری پتر ڕه‌گ و ڕیشه‌ی داكووتاوه و ده‌ستی به‌سه‌ر پاییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به تایبه‌ت پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گرتووه، ئه‌م گرفته قوڵتر ده‌بێته‌وه، به به‌راورد به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دیموكراسیتر و ڕادیكاڵترن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌دا پرسێكی تر ڕامان ده‌گرێت و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سیسته‌می پیاوسالاری بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت به‌شداری فیكری كه‌م بێت، چی بكرێت؟ و چۆن؟ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م گرفته ببینه‌وه. به داخه‌وه ئه‌و گرفته‌ی ئافره‌ت له‌م ڕووه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، نه‌بوونی مه‌عریفه و نزمیی ئاستی هۆشیاریه‌تی. ئێمه وه‌ك ئافره‌ت پێوسته خۆمان ڕۆشنبیر بكه‌ین له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی خۆمان پڕ مه‌عریفه بكه‌ین، وه ئاستی تێگه‌یشتنمان بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وروبه‌ر چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان زانستی یان فه‌لسه‌فی و بواره‌كانی تر په‌ره پێبده‌ین. بێگوومان ئه‌وه ڕوونه كه كه‌سی ڕۆشنبیر واته كه‌سی بوێر و لێهاتوو كه هه‌میشه دژی چه‌ق به‌ستووی و نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه و قبووڵی ئه‌وه ناكات كه بچه‌وسێنرێته‌وه و به كه‌م سه‌یر بكرێت. گه‌رچی له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو به دواوه، بزووتنه‌وه‌ی فێمنستی وه‌ك به‌ره‌یه‌كیی داكۆكی كاری مافی ئافره‌ت له به‌رانبه‌ر سیسته‌می پیاوسالاره‌یی درووست بوو، كه تا ئاستێكی باش توانیویه‌تی به ته‌نگ كێشه و گرفته‌كانی ئافره‌ته‌وه بێت و تا ڕادایه‌ك ئه‌م جیاوازییه كه‌م بكاته‌وه. وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م پرسه‌وه هه‌یه هۆكاری ڕه‌ها و چه‌سپاو نین و ڕه‌نگه له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر و لە كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كرمه‌ڵگایه‌كی تر جیاواز بێت.
لەیلا قادری
ئەگەر پێمان وابێ کە ڕەوتی تێفکرین و بیرکردنەوە بە واتای بیرداڕێژی-یە نەک ئاوەزکاری و لەکارکردنی ئەقڵ، تێدەگەین کە ئەقڵ کۆچەمکێکە کە تەنیا تایبەت بە ڕەگەزێک نییە.
تەنانەت بە ئاماژەی قوڕئانی پیرۆز، ئەقڵ لە خۆی دا، تایبەت بە جنسییەت نییە، بەڵکوو توانایی مرۆڤ بە زەین و لەکارکردنی تواناییە زەینییەکانێتی و هەموو مرۆڤێکیش لێی بەهرەمەندە. بەڵام مەرجی بەهرەمەندی لە ئەقڵ، کارامەیی ئەوە. بەو هۆیەوە ئەو لێکدانەوە و گەڵاڵانەی لە کۆنەوە لە زەینییەتی بەشەردا جێ ماون وەک ئەوەی کە ژن کەم ئاوەز و لاواز و …ئەوانە هەمووی لەو بارودۆخە نالەبارانە سەرچاوە دەگرن کە تێیاندا دەرفەتی “بیرمەندی” بە ژن نەدراوە. زۆر ئاساییە کە گەر پیاویش کەوتبایەتە وەها بارودۆخێکەوە، دەرفەتی کارامەییی ئەقڵی پەیدا نەدەکرد و لە ئاکامدا نەیدەتوانی بیر و بیرۆکە داڕێژێ و ناو دەرکا.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە “کارامەییی ئەقڵی”، لە ئاکامی هەڵسوکەوت و ئاڵوێڕ و دانوستانە کۆمەڵایەتییەکان دەستەبەر دەبێ. کاتێ کەسێک لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا قەتیس مابێ، بە جۆرێک کە تەنیا لەگەڵ کەسانێکی کەم هەستێ و دانیشێ و لەگەڵ بابەت و پرسە جیدییەکان ڕووبەڕوو نەبێتەوە و ئەزموونی جۆراوجۆر و دژواری نەبێ، ئاساییە کە تواناییی ئاوەزکاری لەودا بەرەو لاوازی دەچێ. ئاراستە سەرەکییەکانی مێژوو بە جۆرێک بووە کە دەرفەتی ئەزموون و تاقیکردنەوە و سات و سەودای فیکری و کۆمەلایەتی بە ژنان نەداوە. کەوایه هۆکاری ئەوەی کە ژنان لە بیاڤ و بواری” فکر” دەرنەکەوتوون و ئاشکرا نەبوون و بە داوێژێکی سادە لە مێژووی “بیرکردنەوە” بزر و ونن دەگەڕێتەوە سەر ئەو بارودۆخانەی ژنان بە درێژایی مێژوو لێی تێپەڕیون و هیچ پێوەندیی بە جەوهەر و هەقیقەتی زاتی ئەوانەوە نییه.
هەرکات نەتوانین جەوهەری ژن وەک مرۆڤێک لەو دۆخە جیا بکەینەوە کە تێیدا ژیاوە، بەدڵنیایی سەبارەت بەوان تووشی هەڵەی تێگەیشتن دەبین.
ژنان نەیانتوانیوە، تیۆری و بیروڕا جیدییەکان بێننە ئاراوە و بڵیمەتی ژن بە نیسبەتی پیاو کەمترە، هۆکار ئەوەیە کە دەرفەت بۆ ئەزموون وەرگرتن و پراکتیزەکردنی هێز و توانایی ئاوەزکاری کەمتر بۆ ڕەخساوە و زاڵبوونی ڕوانگە پیاوانەکان بۆتە هۆی بەردەوامیی وردە گەڵاڵە کلیشەییەکان لە کۆمەڵگادا.
لە کۆنەوە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ، ژنان بە بەردەوامی کەڵکیان لە بەرهەمی فکریی پیاوان وەرگرتووە، هەر بۆیە خۆیان لە قەرەی پڕۆسە و ڕەوتی بیرکردنەوە نەداوە. تەنانەت ژنان لە گۆشەنیگای پیاوانەوە لە خۆیان و لە تواناییەکانی خۆیان دەڕوانن، چون ئەو هەڵسەنگاندنەی بۆخۆیانی دەکەن، ئاکام و بەرهەمی بیرکردنەوەیەکی پیاوانەیە و بۆخۆیان هیچ ڕۆڵ و نەخشێکیان لە بەرهەمهێنانی ئەو فیکرانەدا نەبووە و نییە.
ئەوڕۆ کە ژنان لەچاو ڕابردوو دەرفەت و هەلی ئەزموون کۆکردنەوە و تاقیکردنەوەی زیاتریان بۆ دەڕەخسێ، کەوتوونەتە ناو پڕۆسەی بەرهەمهێنانی بیروڕا و فیکر و تیۆرییەوە، بەڵام لێرەدا پەخش و بڵاوبوونەوەی تیۆرییەکانیان بەرەوڕووی سنووردارێتی دەبێتەوە. بۆچی؟
چونکە کاتێک لە کۆمەڵگایەکدا، ڕوانگەی پیاوانە زاڵ و حاکمە، هەروا بێ‌بڕوایی و بێ‌متمانەیی بە ڕەسەنایەتی بیروبۆچوونی ژنان وەک ڕەگەزی دەرەجە دوو، لەژێر کاریگەری گەڵاڵە دەق‌گرتوو و کلیشەییەکان دا دەمێنێتەوە.
بەقا و باوەڕیان بەوە نییە کە ژن دەتوانێ فکر و تیۆرییەک بەرهەم بێنێ، هەتا پیاوان خاوەنی ئەو بێ‌باوەڕییە بن، زۆر ئاساییە کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی تیۆرییەکانی ژنان، سەقیلی و چاوچنۆکی بنوێنن.
بۆ پیاوان چاوچنۆکن و بەرهەڵستی بیروڕای ژنان دەبنەوە؟
حاشا لەوە ناکەین کە ئامدەبوونی ژنان لە مێژووی “بیرکردنەوە/تیفکرین” کەم‌ڕەنگ بووه، بەڵام هۆکار؟
یەکەم: وەک ئاماژەی پێ کرا، دەگەڕێتەوە سەر بێ‌بڕوایی و بێ باوەڕی پیاوان بە نیسبەتی بەرهەمە فکرییەکانی ژنان.
دووهەم: ئامادە نەبوونی بەستێن و پانتاییەک بۆ بەرهەمە فیکرییەکانی ژنان بەهۆی ئاخافتنی کۆن و هەڵەکانەوە. سێهەم: پێشگیری و لەمپەڕسازی لە هەمبەر بڕەوپێدانی فیکر و ڕای ژنان و لە کۆتاییدا هەڵسەنگاندنی ڕەگەزی بۆ نووسراوەکانی ژنان.
ئەوانە زۆرداریی مێژوویین و بە درێژایی مێژوو بەسەر ژناندا سەپاون.
شاخەوان سدیق
بەشداری نەكردنی ژنان یان بە گشتی یان بڵێین ڕەگەزی مێینە، بەبڕوای من دوو هۆكاری سەرەكی هەیە، كە یەكەمیان پەیوەندی بە بابەتی پیاوسالاری كۆمەڵگاوە هەیە، كە ئەمەیان بەبڕوای من لە ئێستادا تا ڕادەیەك كاڵبۆتەوەو ئەو قوەتەی جارانی نەماوە، دووەمیان بەندە بە ئارەزووی ئەو ڕەگەزەوە، كە خۆیان حەز لە بەشداریكردن لە بابەتە فكری و ئاڵۆزەكاندا ناكەن، بەداخەوە من چەند هاوڕێم لە ڕەگەزی بەرامبەر هەبووە كە كاتێگ باسمان لە بابەتی فەلسەفی و هزرییەكان كردوە، یەكڕاست خۆیان لێبواردوەو هەوڵی گۆڕینی بابەتەكەیان داوە، بەجۆرێك وەك بڵێی قسەكردن لەو بابەتانە ئیشی ئەوان نەبێت، هەربۆیە بەبڕوای من چەندە پیاو و كۆمەڵگە ڕێگرنبن لەو بەشداری كردنەیان، هێشتا بە ئەندازەی ویستی خۆیان نییە، كە نایانەوێت بەشداربن و بە ئیشی خۆیانی نازانن و نایانەوێت بیركردنەوەیانی پێوە سەرقاڵبكەن، ئەمەش تەنها تایبەت نییە بە كۆمەڵگای ئێمەوە، بەداخەوە ئەمە دیاردەیە بۆ زۆرێك لە كۆمەڵگاكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستەو بەشداری خانمان نەك لە بابەتە فكریەكاندا، بەڵكو لە زۆرێك لە بوارەكانی تری وەك (سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوە ژینگەی و چالاكیە خێرخوازی و مەدەنی)ەكانیش دا هەر ڕاستە، كە بەبڕوای من هۆكاری سەرەكی و بنەڕەتی ئەم بابەتەش دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردە، جا ئەم پەروەردەیە هی خێزان بێت، یان باخچەی ساوایان و ناوەندەكانی خوێندن، واتە كێشەكە هی قۆناغی منداڵیە كە ڕەنگدانەوەی لەسەر قۆناغەكانی تری تەمەن دەبێت، كە مەن بە هیوام خانمان خۆیان ئەم هاوكێشەیە لە ئێستادا بگۆڕن و هەوڵبدەن لە هەموو لایەن و بوارەكاندا جیچپەنجەی خۆریان دیاریكەن.