‘’مرۆڤ چەندە بزانێت، هەر ئەوەندە دەژی’’ دکتۆر نەوزاد جەمال پێشەکی [1] ههقیقهته سهخت و ناخۆشهکه: وەکچۆن کهسمان بکات و شوێنی له دایکبوونمان ههڵنهبژاردووه، ئاوەهاش بۆ هاتنه نێوژیان و ئەم جیهانەشەوه پرسمان پێ نهکراوه تا ئیتر بپرسین: بۆ بژین؟ لەپێناو چیدا؟ رەنگە ئەو بۆچوونەی مارکس کە دەڵێت “مرۆڤەکان مێژووی خۆیان درووستدەکەن، …
درێژهپڕۆژەی نیگارکێشانی نوقمکراو، ٢٠١٢
ئەحمەد نەبەز لە پڕۆژەی The Dipped Paintings دا هونەرمەند (ئۆلیڤەر جێفرز) پۆرترێتی ورد دروست دەکات تەنها بۆ ئەوەی لەناو بۆیەدا نوقمیان بکات و زۆربەی وێنەکە داپۆشرێت. هەر نوقمبوونێک لەبەردەم بینەری بانگهێشتکراودا ڕوودەدات، بەبێ ئەوەی هیچ وێنە و تۆمارێک هەڵبگیرێت، تەنها ئەوانەی ئامادەن تەواوی کارەکە دەبینن. پرۆژەکە نیگارکێشان دەکاتە نمایشێک دەربارەی …
درێژهقەفەسی ژوورێک
خوێندنەوەیەک بۆ هونەری (تەهچینگ هسیه) بەیان سەلمان لەو دەقەی ئەحمەد نەبەز، دەربارەی كاری نمایشی هونەرمەند (تەهچینگ هسیهTehching Hsieh ) بەناونیشانی ”پارچەی قەفەس” Cage Piece یاخود ژووری قەفەس، هونەرمەند هسیە لە ساڵێ ١٩٧٨ تا ساڵی ١٩٧٩ ئەو نمایشەی ئەنجام داوە. پاش تێپەڕینی ٤٦ ساڵ بەسەر ئەو نمایشە، ئەمڕۆ ئەم پارچە داخراوە …
درێژهپارچەی قەفەس
ئەحمەد نەبەز كاری نمایشی هونەرمەند “تەهچینگ هسیه-Tehching Hsieh” بەناوی “پارچەی قەفەس-Cage Piece” كە ساڵێكی تەواوی خەیاند لە ساڵێ ١٩٧٨ تا ساڵی ١٩٧٩ . لەم بەرهەمەدا هونەرمەند “هسیە” کات دەگۆڕێت “نەک شتەکان” بۆ ئەزموونێكی ناوەکی زمانی هونەری خۆی. بە پاڵپێوەنانی ساڵێکی تەواو بۆ یەک کردەی زیندانیکردن، ئاشکرای دەکات کە کات چەندە …
درێژهچۆن ئەستێرەی فەیلەسوفی مەزن کوژایەوە؟
رازێک بە بۆنەی رۆژی جیهانی فەلسەفەوە د. نەوزاد جەمال پێشەکی سەرەڕای پێشکەوتنی پرۆگرامی خوێندن و توێژینەوەی فەلسەفیی لە زانکۆ ناسراوەکانی جیهان و زۆربوونی ژمارەی پسپۆڕی فەلسەفە، ناوی کاریگەر لە جیهانی فەلسەفەدا نابینرێت. مۆرکی فەیلەسوفێک لەسەر سەردەمەکە بەرچاوناکەوێت. ئەگەرچی تۆڕەکان دەرفەتی ناوبانگدەرکردنی بۆ “هەموو” رەخساندووە، کەمن ئەوانەی دیمەنەکەیان داگیرکردبێت. فەیلەسوفێکی وەک …
درێژهقەیرانی مانا لە كارە هونەرییەكانی ئێستادا
ئەحمەد نەبەز یەکێک لە کێشە زەقەکانی جیهانی هونەری (شێوەكاری) ئەمڕۆ، دروستبوونی ئەو بەرهەمانەیە کە بەبێ هیچ بناغەیەکی چەمکی و فیکری بوونیان هەیە. زۆرێک لە هونەرمەندان بەرهەمگەلێک بەرهەم دەهێنن کە لە ڕووی بینراوەوە سەرنجڕاکێشن بەڵام لە ڕووی چەمکییەوە بەتاڵن، کارگەلێکن کە لەناو کایەی ڕازاندنەوەدا گیریان خواردووە، بێ ڕۆح و بێ بیرۆکە، …
درێژهوێنە و شرۆڤە
ئەحمەد نەبەز لە ساڵی ١٥٠٢ لە کاتی کارکردنی وەک ئەندازیاری سەربازی بۆ سیزار بۆرجیا لە شاری ئیمۆلا لە ئیتاڵیا، لیۆناردۆ داڤینچی نەخشەیەکی شارەکەی دروستکرد کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش داهێنەر بوو بۆ سەردەمی خۆی. لەبری ئەوەی شێوازی وێنەکێشانی تەلارسازی نەریتیی بەکاربهێنێت کە شارەکان لە دیمەنێکی لاوەکی و دیکۆراتییەوە وێنا بکات، داڤینچی …
درێژههەڵکەوت حەکیم،گفتوگۆی دارە زیندووەکان لەگەڵ زەوی
بەیان سەلمان لە پێشانگایەک، یاخود نمایشێک بە ناونیشانێکی هەڵبژێردراو ”ژیانەوە”، کە لەگەڵ خودی نمایشی دارەکان دەگونجێت، هەڵکەوت حەکیم بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (٢٧ و ٢٨) ئەم ئەلول/ سپتەمبەر، دووبارە گیانی بە دارەکان بەخشییەوە و خستیانیە بەر دیالۆگێکی سەیر لە پەیوەندی نێوان هونەر وکەرەستەی بەرهەمهێنان. هەڵکەوت حەکیم، مامۆستا و پسپۆڕی کوردۆلۆجیا لە زانکۆی ئینالکۆ لە پاریس، …
درێژهخاتوو مەلەکە سوڵتانی، ژنێکی تا بڵێی مەزن
د. مەدیحە سۆفی ئەدەب هێزێکی بێ پایانی خستنەڕووی هزر و فیکری نووسەرە بەرامبەر بە رووداو و بەسەرهات و ئەزمونەکانی خودی مرۆڤ خۆی و سەردەمەکەی، وێناکردنی واقیعە ئەگەر بە ویژدانێکی زیندوو و بە ڕاستگۆییەوە بنووسرێتەوە و ببێتە ئاوێنەی ئەو زەمەنە پڕ لە کۆسپ و هات و نەهاتەی تێیدا ژیاوە. دەققە ئەدەبییە …
درێژهشۆڕشگێڕی بێدەنگی و نیگاركێشی ڕوحە فەرامۆشکراوەکانی خاك
لەلای هونەرمەند قەرەنی جەمیل ئەحمەد نەبەز (قەرەنی جەمیل) تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، بەڵكو ئەو دیاردەیەك بوو لە دونیای هونەری شێوەكاری ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی. ئەو شۆڕشگێڕی بێدەنگی و زمانی بینراوی کوردییە. یەکێکە لەو خوڵقێنەرە دەگمەنانەی کە تەواوی بوونی له (كەسایەتی و هونەرەكەی) مێژوویەكە ئێجگار قووڵ؛ قووڵتر لەوەی من بتوانم …
درێژه
transcultures ترانسكولتوور