سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 26, 2021
frku

پێنچ كتێب كاریگەرییان لەسەر ژیانم هەبووە

گفتوگۆ لەگەڵ لەیلا سلێمانی

شوان ئەحمەد كردوویەتی بەكوردی

لەیلا سلێمانی لەدایكبووی ساڵی 1981. بەڕەگەز مەراكیشیەو هەڵگری ناسنامەی فەرنسییە. نوێنەری تایبەتی ئیمانویل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسایە، لەڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ فرانكفۆنیەت. ژۆرنالیست و ڕۆماننوس و مافناس و و چالاكوانێكی دیاری فەرەنسایە. خاوەنی چەند بەرهەمێكە: (لای لایە، لە پاركی دیۆەکەدا، سێكس و ئەو درۆ و دەلەسانەی پێیەوە پەیوەستن).

لەیلا سلێمانی

ساڵی 2016 وەك سێیەمین كارەكتەر و وەك یەكەمین خانمی عەرەب، لەدوای هەریەك لە (تاهیر بن جەلۆن و ئەمین مەعلوف)، لەبەرامبەر نووسینی ڕۆمانی(لای لایە) خەڵاتی گۆنكوری فەرەنسی بەدەست دێنێت. هاوكات ڕۆمانی (لە پاركی دیۆەکە)یش خەڵاتی (فلور)و خەڵاتی (مەئمونیە)ی ساڵی 2015 پێدەبەخشرێت و بەوەش دەبێتە یەكەمین ژنە براوەی ئەو خەڵاتە. دەربارەی (خوێندنەوە)، ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ئەم گفتوگۆیەی لەگەڵدا سازداوە.

دەقی گفتوگۆكە

 ئەوە كام كتێبەبوو ژیانی تۆی گۆڕی؟

 – هەتا ئێستاش ئەودۆخی شڵەژان و شپرزەییەم لەبیرە، كاتێك بۆیەكەمجار ڕۆمانی (ئانا كارنینا)ی ڕۆماننوسی ڕوسی لیۆ تۆلستۆیم خوێندەوە. ڕۆمانێكی عەجیب و غەریبە. سەرەتا لە مەغریب خوێندمەوە.

 حەزت دەكرد كام كتێبە تۆ بتنووسیایە؟

 – ناتوانم لە دووبارە خوێندنەوەی ڕۆمانی (بلۆند)ی جۆیس كارۆڵ ئۆتس، ڕابوەستم. ڕۆمانەكە باسی چیرۆكی ژیانی مارلین مۆنرۆ دەكات. ئەو خانمەی سەرسام بووم پێی. بەخەمەكانی و بەجوانیە بێ‌ حەدو حیسابەكەی و بەو ژیانەی پڕی بوو لە تەلیسم و نهێنی.

 وەك نوسەرێك چ كتێبێك كاریگەری لەسەر جێهێشتیت؟

 – ڕۆمانی (نامۆ)ی ئەلبێركامۆ. شێوازی ڕۆمانەكە سادەو ڕاستەوخۆیە.

 ئەو كتێبە كامەیە كە لەسەردەمی منداڵیدا دڵخوازت بووە؟

 – ( دەردی سەریەکانی سۆفیا)،ئەوەش كتێبێكە بۆ منداڵان. كۆنتێسە سیگۆر نوسیویەتی و هێریس كاستلی وێنەكانی كێشاوە.

 كتێبێك نەتوانیبێت تا كۆتایی لەگەڵیدا بڕۆیت و تەواوی بكەیت؟

 – كتێبی ( پیاوێکی بێ ئەدگار)، لە نووسینی ڕۆبێرت مۆزێل. سەیرمكرد كتێبێكی بێتامە، وەلێ‌ لەوانەیە كاتێكی تر بچمەوە سەری و بیخوێنمەوە، چونكە چەند هاوڕێیەك زۆر باسی دەكەن.

 – كامە كتێب بیركردنەوەتی گۆڕی‌؟

 – كتێبی “پەیامێك دەربارەی خۆ بەكۆیلە كردن” كە ئێتیان دو لا بۆیسێی نووسیویەتی.

 – ئەو كتێبەت كامەیە كە دەتەوێت بۆ هەمیشە لەبیرو هۆشی خوێنەرەكانتدا بمێنێتەوە؟

 – هێشتا نەم نووسیووە.

Check Also

فیلمی ریساله‌ و كۆمه‌ڵێك نهێنی تر

و/ توانا حه‌مه‌نووری حامد ئه‌لمالیكی، ڕۆژنامه‌نووس، فۆتۆگرافه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، سیناریستی دراما و فیلم و شانۆ، خاوه‌نی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Font Resize
error: Content is protected !!