چوار شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 20, 2021
frku

هەر دەسپێکردن نا، بەڵکو بەردەوامیش!

شوان ئەحمەد

تەمەنی نووسینی کوردی ئەوەندە زۆرنییە. تەمەنێک کە شیعر ئامادەگیەکی گەورەو بەرچاوی تێیدا هەیە. لە بابە تاهیری عوریانەوە تاکو ئەمڕۆ، هەرتێکستی شیعرییەو خۆی بەژوردا دەکات، بەڵام هاوشان بەو پرۆسەیە ئەوەی بزرو دەگمەنە، تێۆریزەکردن و ڕەخنەو هەڵسەنگاندن و شرۆڤەو لێکدانەوەیە بۆ شیعرو تێکستە شیعرییەکان.

ئێمە لەگەڵ زۆری و بۆری شاعیران دا، ناوبەناویش گۆڤار و وەرزنامەی شیعریمان هەبووە، بەڵام زیاتر تایبەت بوون بە دەقی شیعریی و بڵاوکردنەوەی بەرهەم و چامەی شاعیران. ئەوەی لە ئێستادا گۆڤاری (شیعر) وەک پرۆژەیەک خۆی پێ جیادەکاتەوە، بایەخ و گرنگیدانی زیاترە بە تیۆریزەکردن و ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی شیعرو دونیای شاعیران؛ ئەمەش بۆ ڕۆشنبیری کوردی هەتا ڕادەیەک، حاڵەتێکی تازەیە.

لەگەڵ تازەییەکەشیدا پێویستیە، تالەنێو لێشاوی زۆری و بۆری دەقی شاعیراندا، تووشی سەرەگێژە نەبین و بتوانین تێکستی داهێنەرانە لە دەقی ئاسایی و شاعیری ئەفرێنەر لە شیعرنووس جیابکەینەوە.

خۆی دەستدانە کارێکی وا قورس و زەحمەتە، لە ڕۆشنبیرییەکدا هەر بە بەرهەمهێنانی دەقی شیعریی ڕاهاتبێ و کەمترین بایەخی بە تیۆریزەکردن و ڕەخنەو هەڵسەنگاندن دابێت، لەوەش زەحمەتتر بەردەوام بوون و درێژەدانە بە پرۆژەیەکی لەو جۆرە. وا لەئێستادا هاوڕێیانی گۆڤاری (شیعر)، پرۆژەکەیان گەیاندۆتە نۆ ژمارەو ئەم ژمارە(نۆ)یەش ٣٦٨ لاپەڕەیە.

 ئەوان بەبێدەنگی دەستیان پێکرد، وەلێ دوای ئەزموونی ئەو چەند ساڵەو دەرکردنی ئەو چەند ژمارەیە، بە تۆنێکی بەرز و بەبڕوا بەخۆبوونێکی زۆرەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.

کەواتە بەهیوای بەردەوامی زیاتر و کاری باشتر.

Check Also

کەس ”وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”ی خۆشناوێت!

 –  بیست ساڵ دوای یانزەی سێبتەمبەر – شوان ئەحمەد (ئەم کتێبەم لەیادی دە ساڵەی یانزەی …

Font Resize