چوار شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 20, 2021
frku

ئەو هەورە کپە “ژیاننامەی کۆڕەو”

نووسینی: بەیان سەلمان

وەرگـــــــــــــــــێڕان: کاروان بازیان

پێشەکیى وەرگێڕ

بۆچی نووسینەوەى ڕووداوگەلێک گرنگە؟

ڕووداو، بەتایبەتـی ئەوانـەی لـە دۆخـی سیاسـیی مێـژووی کـورد دەدوێـن، دواتـر دەبنـە پاشـخانێک بـۆ لێکۆڵێنـەوە و پێداچوونـەی مێـژوو. تەنانـەت وەک ئەرکێکـی ئەرشیفکردنیشـیان گرنگییەکـى گەورەیـان هەیـە. پاشـان وەرگێڕانـى بـۆ چەنـد زمانێـک پتـر گرنگـە، تـا میللەتانـى تـر ئـاگادار بـن لـە چۆنێتیـی ڕووداوەکان. لـەو ڕووەوە، نووسـینەوەى ڕووداو ئەگـەر تەنهـا گێڕانەوەیەکـی ڕەقـی بـەروار و دەستنیشـانکردنی شـوێن و کاتـی ڕووداوەکـە بێـت، زۆر جـار خوێندنـەوەى ماندووکـەرە، بـەاڵم زاڵبوونـی زمانێکـی ئەدەبـی بەسـەریدا زیاتـر مایـەی سەرنجڕاکێشـانە.

لەوانەیـە زۆر بابـەت دەربـارەی ڕاپەڕیـن نووسـرابێت و وترابێـت. ڕووداوەکانـى سـەرەتای سـاڵانى نەوەدەکانـى سـەدەى ڕابـردوو لەمـەڕ کوردسـتانى باشـوور، بـەڵام زۆربەیـان بـە کـوردى بـوون و لـە چوارچێوەیەکـى دۆکیۆمێنتاریـی سیاسـیی ڕووت بـوون، نـەک پۆلێـن کرابێتنـە نـاو کایـەی ئەدەبـى. نووسـینی ڕووداوگەلێکـی دڵتەزێـن کـە لـە چوارچێوەیەکـى ئەدەبیـدا دەنووسـرێتەوە، بێجگـە لـەوەی وا لـە خوێنـەر دەکات زیاتـر بـەرەوالى بچێـت، هەروەها بەهایەکـی مرۆییانەی پێ دەدات، هەر وەکو ئەم شـێوەی نووسـینەی ڕۆماننووس و وەرگێڕ بەیان سـەلمان کـە بـە ئاسـتێکی ئەدەبـی سـەرەنجڕاکێش ئیشـى لەسـەر کـردووە.

دیـارە هێڵـی سـەرەکیی ئـەو ڕووداوانـەی لیـرەدا هاتوونەتـە بـەر بـاس جۆرێکـی تایبەتـە لـە ژیاننامـە (بیۆگرافـی). دەقەکـە بە پلەی یەک ئاراسـتەی جیهـان کـراوە و ئەوجـا کـورد، بـە تایبەتـی نووسـەر ئـەم دەقـەی بـە زمانی عەرەبی نووسیوەتەوە. بە خوێنەوەی بۆت ڕوون دەبێتەوە چەندە کەسانى غەیـرە کـورد و بیانـى زۆر بەئاسـانى دەتوانـن بچنـە نـاو ڕووداوەکانـى. لـەلایەکـى تـرەوە، وەرگێڕانـى ئـەم کتێبـە دەبێتـە سـەرچاوەیەکى بـاش بـۆ ئـەو نەوانـەی ڕاپەڕیـن و کـۆڕەو و ئەوانەشـی وا دێـن. لـە دەسـتپێکی ڕووداوەکانـى ڕاپەڕینـەوە، بـۆ کوچـڕەو، بـۆ چوونـە نـاو شـەڕی ناوخـۆ و ئاکامیـان بۆسـەر تـاک و کـۆی کـورد، هـەر هەمـووی لـە دەقـی ئـەم کتێبەدا خراوەتـە بـەر چاو.

ئەگـەر بەراوردێـک لـە نێـوان ڕووداوەکانـى ئێسـتا و سـەرەتاى نـەوەدەکان بکەیـن، لـەم کتێبـەی نووسـەر باسـى کـردوون، دەبینیـن چەنـدە مێـژوو خـۆى دووبـارە دەکاتـەوە، بەیـان سـەلمان خۆیشـی لـە سـەرەتای چوونەنـاو گێڕانـەوەی ڕووداوەکانـی کتێبەکـە ئامـاژەی بـەو دووبارەبوونەوەیـە کـردووە لـە دنیـای کـورددا، بـەڵام بـە فۆڕمـى جیـاواز، بەبـێ ئـەوەى کـورد چاوخشـاندنەوەیەک بـە ڕابـردووی خۆیـدا بـکات، بـەردەوام لەسـەر هەمـان هەڵەکانـى پێشـوو بـەردەوام دەبێـت. بـە بۆچوونـى مـن کـورد خـۆى چارەنووسـى خـۆى بـەو جـۆرە کارەسـاتاوییە هەڵبـژاردووە، بـەردەوام ئـەوەى خـۆى بـە خـۆى کـردووە دوژمنەکانشـى پێـى نەکـردوون. نەیـارەکان زۆر جـوان هەسـت بـە کەموکوڕییەکانى کورد دەکـەن و لەسـەر بنەمـاى ئـەوە مامەڵـەى لەگـەڵ دەکـەن، کەچـى ئـەم وەک بێئاگایەک لەسـەر هەمان هەڵەى سـاڵەهای سـاڵ لەمەوپێش بەردەوامە، تا ئێسـتا نەیتوانـى گۆڕانکارییـەک بـکات واڵتانی دەوروبـەرى ڕاچەڵەکێنێت و چیتـر ئـەو نێچیـرە ئاسـانە نەبێـت.

بەیـان سـەلمان کـە بـە زمانەکانـى کـوردى و عەرەبـى و فەرەنسـى دەنووسـێت، لـە ئێسـتادا بەرهەمەکانـى وەر دەگێڕدرێتـە سـەر زمانـى تـرى وەک و فارسـى و فەڕەنسـى و چەنـد زمانێکـى تـر لـە ئایینـدەدا. ئـەم کتێبەشـى، کـە ناونیشـانەکەی بـە عەرەبـی “تلـك الغیمـة السـاکنة”، کـرا بـە زمانـى کـوردى، ئـەم هەنـگاوە کارئاسـانییەکە بۆ نـەوەی دواى نەوەدەکانى سـەدى ڕابـردوو لـە کوردسـتانى باشـوور کـە عەرەبـى نازانـن. هـەر بۆیـە وەرگێڕانـى بـە کارێکـى گرنگمـان زانـی. دواى ئـەوەى کتێبەکـەم خوێنـدەوە ئـەو بڕیـارەم لـەال درووسـت بـوو وەریبگێڕمە سـەر زمانى کوردى. بۆ ئەو مەبەسـتەش داوام لە نووسـەر کـرد هاوکاریـم بـکات لـەوەدا و ئەویـش بـە تـەواوى وەرگێڕانەکـەى منـدا چـووەوە و زۆر مانـدوو بـوو بـە پێداچوونـەوەى. زۆر سوپاسـى دەکـەم. بێجگـە لـەوەش لـە هـەر جێگایـەک لەسـەر زمانـى عەرەبییەکـە گیـرم خواردبێـت داواى هاوکاریـم لێـی کـردووە، ئەویـش بـە دڵێکـى فروانـەوە بـە دەمـەوە هاتـووە. دەشـمەوێت ئامـاژە بـەوە بکەم، بەیان سـەلمان ئەگەرچى کـوردە، بـەڵام بـە زمانێکـى ئەدەبیـى ئەوەندە بەرز بە عەرەبى دەنووسـێت، ڕەنگە کەم نووسـەرى عەرەب هەبن بتوانن لەو ئاسـتە بنووسـن، هەربۆیە پێویستم بە کات هەبوو تا وەریبگێڕم و بۆ ئەوەش هەوڵ و کۆششێکى زۆرم دا تـا کارەکـەم تـەواو کـرد.


ئەو هەورە کپە ” ژیاننامەی کۆڕەو”

نووسینی: بەیان سەلمان

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: کاروان بازیان

دەزگای ڕەهەند

چاپخانەی کارۆ

٢٠٢١

Check Also

وەستان لەسەر تابلۆیەک: پاڕانەوەی پریام لە ئەخیلۆس

وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: بەیان سەلمان ”(پریام) لە گالیسکەکەوە بازیدایە خوارێ. (ئیدێ)ی بەدیار ئەسپەکان و هێسترەکان …

Font Resize