موحەمەد ئەحمەد

مرۆڤ بوونەوەرێکە کە خۆی نیە، مرۆڤ کەوتۆتە نێو فاکت و واقعێک بە ناچاریی. واقعێک کە پڕیەتی لە دژیەکبوون وکار و کارلێکی خود و بابەت، پڕیەتی لە بابەت و مانا و ھێمای سەپێنراو کە ناچاری نەک ھەر لەگەڵیان بژی بەڵکو لە بۆشیان بژی. ئیدی مرۆڤ ناچارە بە خودێکی بێگانە شەری شتە بێگانەکان بکات، چونکە وەک ووتم بەرھەمی خۆی نیە. بۆیە نا رۆشنبیریە رقت لە مرۆڤ ببێتەوە. ئەی مرۆڤەکان بەرھەمی چین؟
مرۆڤەکان بەرھەمی سێ شانس و بەخت و سودفەن …کە لەدەرەوەی خۆیانە و بەڵام بەناچاری بەسەریاندا ساخ دەبێتەوە، ئەوانیش بریتین لە (سودفەی سروشتی، سودفەی ژینگە و بنیادی کۆمەڵایەتی، سودفە و رێککەوتەکانی رۆژگار) :
یەکەمیان : وه‌ك ڕوونه مڕۆڤ كه له‌نێو سكی دایكی‌دا دروست ده‌بێت كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی بۆ ماوه‌یی له‌دایك و باوكی له ڕێگه‌ی كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه بۆ ده‌گوازێته‌وه، لێره‌دا گرنگ نیه كه ئه‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه له كێی بۆ ده‌گوازرێته‌وه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیڕاده‌ی خۆی سروشت و تایبه‌تمه‌ندی و كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی بۆ ده‌خولقێندرێت كه هیچ ده‌سه‌ڵات و ویستی ئه‌وی تیادا نیه، ئه‌و جۆره تایبه‌تمه‌ندیه پێدراوانه كه سروشتی ئه‌و كه‌سه دیاریده‌كه‌ن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، هه‌یه هه‌ر له منداڵیه‌وه كه‌سێكی لاسار و گێل و لاواز و نه‌زان و غه‌ریب حاڵه، هه‌شه كه‌سێكی چوست و چاڵاك و ژیره توانای عه‌قڵی و بیركردنه‌وه‌ی به‌هێزه و زۆر ووریا و به دیقه‌ته زوو تێده‌گات به كورتی كه‌سێكی به‌هره داره، جا هه‌ر كه‌سێك به‌ڕێژه‌یه‌ك پێی دراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیڕاده‌ی خۆی، ئه‌م هه‌بووه یان پێدراوه سروشتیانه كاریگه‌ریه‌كی زۆر و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی ئه‌و كه‌سه داده‌نێن. به‌كورتی لێره‌دا واته له هه‌بوو و پێدراوه سروشتیه‌كاندا نایه‌كسانی هه‌یه. ( بیربکەوە گەر ھەر گۆرانکاریەک لە پێدراوە سروشتیەکانت روویدابوایە ئێستا کاریگەری تەواوی لەسەر کەسایەتی و ژیانت ھەبوو).
دووەم : دواتر مرۆڤ كه له‌دایك ده‌بێت ده‌كه‌وێته نێو جۆره خێزانێكی تایبه‌ت، كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌ت، ئایین و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ت وه كۆمه‌ڵێك داب و ڕێسای كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت، كه هه‌مدیس ئه‌وانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیڕاده‌ی ئه‌ون، ئه‌م چوارچێوه تایبه‌تانه كاریگه‌رییه‌كی ته‌واو بێ ئه‌ندازه‌یان هه‌یه له سه‌ر پێگه‌یاندنی تاكه‌كه‌س، وه هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌ك له‌مانه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دروست ده‌كات له گۆڕینی كه‌سایه‌تیت. بۆنموونه ئه‌و خێزانه‌ی كه تیایدا له‌دایك ده‌بیت و په‌روه‌رده ده‌بیت، ئایا خێزانێكی هه‌ژار و ئاساییه یان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی یان ئابووری به‌رزن ئایا ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌و خێزانه چه‌نده ئایا چ جۆره ئایینێكن، ئایا چ جۆره دایك و باوكێك یان بنهماڵهیهكت هه‌یه … ئایا كۆمه‌ڵگاكه‌ت چ جۆره كۆمه‌ڵگایه‌كه ئیتر جۆری ڕێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سیسته‌می سیاسی و جۆری ململانێی حیزبایه‌تی و سیاسه‌تكردن و سیسته‌می ئابووری و جۆری په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان … هتد هه‌موو كاڕیگهری له‌سه‌ر دروستبوونی كه‌سایه‌تیت ده‌كات ، ئه‌مه‌شیان له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی‌تر جیاوازه، هه‌ر كه‌سێك خۆ و شه‌نسی ده‌كه‌وێته بنه‌ماڵه و خێزانێكی دیاریكراو دایك و باوكێكی دیاریكراو په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنێكی دیاریكراو ، ئیتر ئاست و پێگه‌ی ئه‌م خێزانه له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری هه‌مووی ده‌بێته خولقێنه‌ری ئه‌و تاكه كه‌سه. ئیتر ئه‌مه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر جیاوازه واته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نایه‌كسانه، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سودفه و ڕێككه‌وتێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیڕاده‌ی خۆته.
( دیسان بیربکەوە گەر ھەر جۆرە گۆرانکاریەک لە پێدراوە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکانت روویدابوایە ئێستا کاریگەری تەواوی لەسەر کەسایەتی و ژیانت دەبوو).
یه‌كه‌میان سودفه‌یه‌كی سروشتی بوو، دووه‌میشیان سودفه‌یه‌كی بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، سێیه‌میشیان بریتیه له سودفه و ڕێككهوتهكانی ژیان، هه‌ر تاكێك به‌ده‌ر له سودفه و پێدراوه سروشتی و بنیادیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه به‌شێوه‌یه‌كی هەڕەمەکی (ئیعتباتی) و هه‌رله‌خۆوه قسمه‌تی ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌درێژایی ژیانی دوچاری سودفه و رێككهوتهكانی ڕۆژگار ده‌بێته‌وه، ئه‌م جۆره سودفانه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بینراو و له ناكاوه، له هه‌ر كاتێك له كاته‌كان ڕووبه‌ڕووت ده‌بێته‌وه، جا لێره دا تاكه‌كه‌س ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری هه‌بێت، بێگومان خاڵی جیاواز لێره دا له‌گه‌ڵ دوو سودفهكهی تر ئه‌وه كه لێره‌دا ئیڕاده‌ی مرۆڤ ده‌ورێک ده‌بینێت كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا بكات و چ جۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت له هه‌مبه‌ریان، به‌ڵام لێره‌شدا ئیڕاده كه ته‌واو ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نیه به‌تایبه‌تی له‌و بابه‌ت و پێشهاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به ئیڕاده‌وه چونكه وه‌ك پێشتر باسمانكرد دوو سودفه و پێدراوه‌كه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م( پێدراوی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی) كاریگه‌ری یه‌كجار زۆریان هه‌یه له دروست بوون و پێكهێنان و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و ئیڕاده‌یه كه چۆن كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و سودفه هاتووه بكات كه یه‌خه‌ی پێگرتووه، به‌ڵام هه‌ندێك له سودفه و پێشهاته چاوه‌ڕوانیه‌كانی ژیان كه دووچارت ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیڕاده‌ی خۆته وه‌ك هه‌ندێك ڕووداوی نه‌خوازراو كه ڕه‌نگه ته‌واو ژیان و چاره‌نووست بگۆڕێت، ئیتر سودفه كانی ڕۆژگاریش به سودفه نیمچه ئیڕادی و بێ ئیڕادهییهكانهوه ڕۆڵێكی مه‌زن ده‌گێڕن له گۆڕینی ژیان و داهاتوو و چاره‌نووست. بێگومان ئه‌م جۆره‌ش وه‌كو دوو جۆره‌كه‌ی یه‌كه‌م ته‌واو نایه‌كسانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر ته‌واو جیاوازه ئه‌و سودفانه ڕووبه‌ڕووی كه‌سێك ده‌بێته‌وه هه‌رگیز هه‌مان سودفه ڕووبه‌رووی كهسێكیتر نابێته‌وه. ئیدی رەنگە دەرەجەیەک یان پۆینتێک ژیانت بگۆرێ کاتێک لە کۆلێژێک دەتبات بۆ یەکێکیتر، یاخود ناسینی ھاورێیەکت بە سوودفە یاخود رووداوێک یا بە قسمەت بوون و نەبوونی شتێک …ھتد ( دیسان بیربکەوە…).

كه‌واته ژیانی مرۆڤ په‌یوه‌ندیداره به‌م سێ جۆره سودفه‌یه، سودفه‌ی سروشتی و بنیادی كۆمه‌ڵگایی و سودفهكانی ژیان، هه‌رسێ جۆریش به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز واته نایه‌كسان له نێوان تاكه‌كاندا دابه‌شكراوه.
ئیدی من گلەیی چی لە مرۆڤێک بکەم کە ھەر بەسروشت کەسێکی بێ رەحم و تەماح و رەزیل و خۆسەپێن و خۆپەرست و شەرانی و گێژ و کەللە رەق، … ھتد کە خۆی ھیچ دەستی و ئیرادەی تێدانەبێت.
گلەیی چی لە مرۆڤێک بکەم کە پەروەردە دەبێت و شوناس و کەسایەتی بۆ دروست دەبێت لەنێو خێزانێکی فاشیل، ھەژار، نەخوێندەوار، دایک و باوکێکی خراپ، کۆمەڵگایەکی دوا کەوتوو سەقەت و ژینگەیەکی وشک و توندڕەو و ناشارستانی، سەردەمێکی خراپ، بارودۆخێک کە پریەتی لە شەر و راو رووتی و ململانێی توند و بۆسە بۆ یەکتر دانا …ھتد واتە بەرھەم و خولقێنراوی ژینگەیەکی خراپە.
گلەیی چی لە مرۆڤێک بکەم کە لە ژیانیدا کەسێکی بێ بەختە، ھیچ فرسەیەکی باشی بۆ رێک ناکەوێ، بەشی ئەو بریتیبێت لە کۆڵان و گەرەکێکی خراپ، برادەری خراپ، قوتابخانەیەکی ئاست نزم و خراپ، قەدەری خراپ، پێشھات و رووداوی خراپ …ھتد واتە کارلێک لەگەڵ زنجیرەک قەدەر و رێککەوتی خراپ دەکات و کاریگەری لەسەر دادەنێن.
کەواتە (خراپترین و توندرەوترین کەس کوناحترین کەسە، لەھەموو کەسێک زیاتر شایەنی بەزەیی پێ ھاتنەوەیە چونکە سودفەکان و چانس و بەختەکان وایان خولقاندووە. )
دەمەوێ بڵێم ئێمە ھەموومان وەک تاکێک کە ئێستا بەوشێوەیەین، گەر بچووکترین گۆرانکاری لە سودفەکانمان روویدابایە ئێستا ئەو کەسە نەدەبووی، جۆرێکی تر بووی.
ھەربۆیە نە باشەکان و سەرکەوتووەکان ئەوەندە شایەنی ئەوەن ستایشیان بکرێت، نە شکستخواردوو و خراپەکارانیش ئەوەندە شایەنی ئەوەن زۆر سەرزەنشت بکرێن.
ناحەق نەبوونی مرۆڤ تەنھا خوێندنەوەیەکی فەلسەفیە بۆ مرۆڤ واتە مانای ئەوە نیە کە مرۆڤ ھەرچی خراپە ھەیە بیکات حەقی خۆی بێت و دووچاری ھیچ سزا و سەرزەنشتکردنێک نەبێتەوە لەسەر ئەرزی واقع ، کۆمەڵگا ببێتە دارستان و بگەرێتەوە بۆ دۆخی سروشتی ، بڵێین ئەمە شتێکە بەدەست خۆی نیە.
بەڵکو مەبەست ئەوەیە کاتێک گلەیی و رەخنەت لە کەسێکە، کاتێک کەسێک بە ناحەق و بەربەری و درندە و نەزان دەزانی، پێویست ناکات زۆر بە توندی سەرزەنشتی بکەیت بەڵکو خۆت بخە شوێنی دۆخ و سودفەکانی ئەو بزانە گەر لە شوێنی ئەو بوای تۆش بەم شێوەیە نەدەبووی؟
لەم سۆنگەیەوە ڕەنگە بتوانین بڵێین ھیچ تاوانێکی مرۆڤ و مرۆڤێکی تاوانکارێک لە ئارادا نیە.
جەللاد و قوربانی، ستەمکار و ستەملێکراو، چەوسێنەر و چەوساوە، بکوژ و کوژارو …ھتد ھەموویان شایەنی بەزەیین. بەجۆرێک کە ستەمکار و جەللادەکان زیاتریش شایەنی بەزەیین.
ئەم دنیایە فیلمێکە ھەرکەسێک ڕۆلێکی پێدراوە بەبێ ئیرادەی خۆی. ھەر ھەمووشمان ناچارین ڕۆلی خۆمان بگێرن. لە ھەندێک دۆخ من دەبێت جەللادبم تۆش دەبێت قوربانی بیت. منی جەللاد زیاتر شایەنی بەزەییم چونکە رۆلێکی خراپم پێدراوە، خراپتریش ئەوەیە لەسەر ئەم رۆلگێرانە خراپە لێشم دەپرسرێتەوە لە ھەموو شوێنێک بەر نەفرەت دەکەوم.
پێموایە زیادەرەوی ناکەم گەر بڵێم مرۆڤ لە رۆبۆتێکی پرۆگرامکراو زیاتر چیتر نیە. پرۆگرامکراو واتە مەحکوم بە قەدەرێک کە دەبێت بەسەریدا بسەپێ، بە رۆلێک کە دەبێت بیگێرێت. ھەوڵی راکردن و قوتاربوون لەقەدەر بێ ھودەیە. ئەم ژیانە ئامانجێکی گشتی لە پشتەوەیە ھەر تاکێک لەسەر ئاستی بچوک و ھەر نەتەوەکیش لەسەر ئاستی گشتی دەبێت ڕۆلی خۆی ببینێت بۆ ھێنانەدی.
منێکی پاک و بێگوناحی روخۆشی ئەمرۆ رەنگە جەللادێکی ڕوگرژی بەیانی بم …! زۆر پێمان سەیر نەبێ، ئیتر سودفەی رۆژگارە، کارلێکی خود و بابەتە، زۆر بۆ ھێنانی قەدەرە، کاریگەری بارودۆخە، زەروورەتی بابەتیە، بەرکەوتنە لەگەڵ رووداو.
بەس نا پێموانیە ئەوەندە ئالۆزیش بێت چونکە قەدەر و سودفەی رۆژگار ئەوەندەش کوێرنین، ئامانجدارن. بەمانایەکی تر سەربەخۆنین، بەلکو پەیوەندیەکی بنەرەتی لەگەل سروشتی کەسەکە ھەیە. ئێمە دەتوانین لە سروشتی خۆمان قەدەری خۆشمان درک پێ بکەن.
کەسانی سروشت لاسار ھەمیشە سودفەکانی رۆژگار و کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکانیشیان خراپە واتە بەختێکی باشیان نیە ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو بە ناچاری بەرۆلی خۆیان ھەستن بە پێچەوانەوەش ھەر راستە.
تایبەتمەندیە سروشتیەکانت، کاریگەرییە ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکانت، ئەو سودفە و پێشھاتانەی رۆژگار کە رووبەروت دەبنەوە ھەموو لەخزمەت بە قەدەرکردنی ژیانی تۆن. تۆ نە لە پێدراوە سروشتیەکانت نە لەو ژینگە کۆمەڵایەتیەی تێی کەوتووی نە لەو بارودۆخ و پێشھاتانەی رۆژگار کە رووبەروت دەبنەوە دەستت لەھیچیان نیە ناشتوانی ھیچیان بگۆڕی…!
ژیانی ھەر تاکێک زنجیرەیەک ھۆکاری بەیەکەوە بەستراوە تا دەتگەیننە ئەو ئامانجەی کە لە پێناویدا دروستکراوی.
لەم زنجیرە ھۆکارە دیاریکراوانە یەک ھۆکار لابدە ئەگەری گۆرانێکی زۆر گەورە لە ژیانت دێتە کایەوە. بەڵام بەداخەوە ئیرادەی ئێمە بێ دەسەڵاتە لەبەردەم ھێزی ناچارکەری ئەم ھۆکارانە. بەدبەختی مرۆڤ ئەوەیە ژیانی بەقەدەرکراوە قەدەری خۆشی نازانێت. پێکھاتەی کەسایەتی پێدراوێکە لەدەرەوەی خۆی واش دەزانێت ھی خۆیەتی…!
ئەو کەسەی کە تاوانێکی قێزەونی ئەنجامداوە رەنگە ھەر گۆرانێک لە پێدراوە سروشتی و تایبەتمەندیەکانی مێشکی یان لە بارودۆخ و ژینگە کۆمەڵایەتیەکەی یان لەو زنجیرەیە ھۆکار و رووداوانەی ژیانی لە ھەر قۆناغێکی ژیانیدا کە ئاراستەکاری ژیانی بوونە رووبدایە ئەوا دەستی بەم تاوانەو رووداوە نە دەگەشت و نەدەکەوتە سەر رێگای ئەو تاوانە، بە پێچەوانەوە ھەموو ئەوفاکتەرانەی باسمان کرد رێبەر و ئاراستەکاری ئەو کەسە بوونە تا گەیاندوویانە بەم تاوانە. ئەمەش جگە لە قەدەری خراپی چیترە …!
بەمەش تاوانکاری رەھا بوونی نیە، ھیچ کەسێک بە رەھایی بکوژ نیە. بەلکو بارودۆخ و پێشھات ئەتکاتە بکوژ. بکوژی رەھا ئەو کەسەیە بەبێ کاریگەری ھیچ ھۆکار و دۆخێک ھەر مرۆڤێک ببینێ بیکوژێ، بەلام لە دنیادا مرۆڤێکی لەم چەشنە نیە.
ئەو کەسەی ئەمرۆ خۆشتدەوێ رەنگە بەیانی بارودۆخێک بێتە کایەوە نەفرەتی لێ بکەی. زۆرجار چەند ھاورێیەک بەیەکەوە چونە بۆ گەشت بۆ خۆشی بینین کەچی لە گەشتەکەدا لێیان بووە بە شەر و تا ئاستی کوشتن.
لێرەدا مەبەستم لە پاساودانی تاوان نیە، بەڵکو ئەوە بارودۆخەکانن لە کەشێکی ئارامەوە ئەتگوازنەوە بۆ خەرندی درەندەیی لەمەشدا مرۆڤ کەمترین ئیرادەی تێدایە.
ئێمە لە بارودۆخە دژوارەکان و رقئاساکان گەر بە کرداریش تاوانمان نەکردبێت بە بیر و خەیاڵ تاوانمان کردووە. زۆر جار ئەوەندە رق ئەستوور و تورەبوون بەرامبەر کەسێک بیرمان لە کوشتنی کردیتەوە یان ھیچ نەبێ تەمەننای مردنیمان کردووە بەڵام لەبەر مەترسی ژیانی خۆمان نەمان وێراوە بیکوژین.
بەڵام، کاتێک کۆنترۆل لەدەست دەدەیت، دەستت بۆ ھەموو تاوانێک دەچێت، چونکە ئەو کات خۆت نی لە خۆت چویتە دەرەوە. ھەربۆیە دواتر بەشیمان دەبینەوە و دەست دەکەین بە پەشیمانی و گریان !
باشە بۆچی دەبێت مرۆڤ بگاتە ئەو ئاستە لە خۆی دەربچێت و تاوانێکی گەورە بکات دواتر کە ھاتەوە ناوخۆی پەشیمان ببێتەوە ئازاری تاوانەکەی بچێژێ !؟
لە کۆتاییدا بابپرسین، بەراستی مرۆڤ، بە تاوانکار و تاوان‌لێ‌کراو، جێی بەزەیین؟